Mehmet Tosun,Barış Gündoğan,Seval Güler,Meltem Öztürk
03 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2018
ئەنقەرە-AA
٣٦ هەمین کۆنگرەی پارتی گەلی کۆماریی تورکیا(جەهەپە) لەژێر دروشمی "دادپەروەری و ئازایەتی" لە هۆڵی وەرزشی ئەنقەرە بەڕێوەدەچیت.
کۆنگرەکە لەڕێوشوێنێکی ئەمنیدا بەرێوەدەچێت و بۆ ئەم مەبەستە٦٠٠ پۆلیس و ٢٠٠ کارمەندی ئەمنی تایبەت ئاسایشی هۆڵەکە و چواردەوری دەپارێزن و ئەندامانی کۆنگرە و میوانانی بەشداربوو پەیتا پەیتا دەچنە نێو هۆڵەکەوە.
لەنێو هۆڵی کۆنگرەکە هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژوو بۆ ئازادکردنی پەرلەمانتاری دەستگیرکراوی جەهەپە، ئەنیس بەربەرئۆغڵو دەستی پێکردووە.
چاوەڕێ دەکرێت هەریەک لە سەرۆکی ئێستای جەهەپە کەمال کڵچدارئۆغڵو، پەرلەمانتاری جەهەپە موحەڕەم ئینجە، سەرۆکی پێشووی ژووری پارێزەرانی ئیستانبوڵ ئومیت کۆجاساکال، سەرۆکی یەکێتی پارێزەران و دادوەران عومەر فاروق ئەمینائاغائۆغڵو، سەرۆکی پێشووی لقی عومرانیەی جەهەپە ئالپئارسلان چابوک، خۆیان هەڵبژێرن بۆ کاندیدی(کاندیدی کاندید).
بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی جەهەپە، هەر کەسێک بۆ سەرۆکایەتی خۆی کاندید بکات، پێویستە متمانەی لەسەدا ١٠ی ئەندامانی کۆنگرە بەدەست بهێنێت و بەو پێیەش دەبێت ١٢٦ ئەندامی کۆنگرە متمانە بدەن بۆ کاندیدانی سەرۆکایەتی.
تائێستا ئاماژە بەوە دەکرێت کە دوای کەمال کڵچدارئۆغڵو تەنیا موحەڕەم ئینجە دەتوانێت بگاتە ئەو رێژەیە.