Mümin Altaş
09 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2022
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ کاتژمێر ١٥:٠٠ لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار لەگەڵ سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەولەت باخچەلی کۆدەبێتەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، سەرکۆمار ئەردۆغان، پێشوازی دەکات لە سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەولەت باخچەلی.
کۆبوونەوەکە کە لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار بەڕێوەدەچێت، کاتژمێر ١٥:٠٠ دەست پێ دەکات.