Hasan Namlı,Muhammet Ali Kemal
06 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2018
دیاربەکر- AA
پردی ماڵابادێ کە لە لیستی کاتیی شوێنەوارەکانی رێکخراوی یونیسکۆدایە، لەڕووی بەرەنگاربوونەوەی ئاڵەنگارییەکان لەلایەن مرۆڤەوە، بەرجەستەبوونی ئەزموونی ئەندازیاریی و تەلارسازییەوە، یەکێکە لە ناوازەترین ئەو نموونانەی کە تێپەڕینی کات نەیتوانیوە چۆکی پێدا بدات.
پردەکە لەسەر زێی باتمان لە شارۆچکەی سیلڤان سەربە پارێزگای دیاربەکر درووستکراوە و دەکەوێتە سەر رێگەی ئەو کاروانانەی کە لە شاری دیاربەکرەوە بەرەو شاری تەورێز چوون و بە هۆی ئەوەی ئەو نیمچە بازنە تیژەی پردەکە بە پانایی ٤٠ مەتر و ٨٦ سانتیمەتر هەیەتی، خاوەنی نازناوی درێژرتین پردی بەردینە کە نیمچە بازنەی تیادابێت.
پردی ماڵابادێ کە نزیکەی نۆ سەدەیە بنیاتنراوە، تا ئێستاش ژوورەکانی ناوی بەکاردەهێنرێت و وێنەکانی سەر پردەکە وەک خۆیان ماون.
مامۆستا لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی دیجلە، پرۆفیسۆر دکتۆر عیرفان یڵدز ئاماژەی بەوەکرد لەڕووی ئەزموونی کو‌لتووریی و تەکنیکییەوە پردی ماڵابادێ هەوێنی درووست‌کردنی هەریەک لە پردەکانی مۆستار و مەهمەت پاشایە لە بۆسنە و هەرسک.
پرۆفیسۆر دکتۆر عیرفان یڵدز ئاماژەی بەوەشکرد پردەکە لە ساڵی ١١٤٥دا لە لایەن تیمورتاشی کوڕی نەجمەددینی ئڵگازی-یەوە درووستکراوە و ئەوەی کە مایەی سەرنجە لەبارەیەوە، دیوەخان و تەوالێتەکانی ناویەتی.
مامۆستا لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی دیجلە، پرۆفیسۆر دکتۆر عیرفان یڵدز جەختی لەوەکردەوە کە بەشی سەرەکی پردەکە نزیکەی ٤٠ مەتر درێژە و ٢٥ مەتر بەرزە، ئەمەش وادەکات یەکێک بێت لە پردە بەناوبانگەکانی جیهان.
باسی لەوەشکرد پردەکە لە مێژووی هونەردا گرنگیی زۆری هەیە و پێویستە هەرچی زووە بخرێتە لیستی هەمیشەیی رێکخراوی یونیسکۆوە و گوتی: "سەبارەت بە پردەکە ئەولیا چەلەبی دەڵێت 'گومەزی ئایا سۆفیا ببەن و لەژێر پردی ماڵابادێ-دا داینێن، جێگەی دەبێتەوە' ".
پرۆفیسۆر دکتۆر عیرفان یڵدز باسی له‌وه كرد كه ئیبنول ئه‌زره‌ق له كتێبی "میژووی كورد" مه‌روانیدا به وردترین شێوه باسی له چۆنیه‌تی دروستكردنی پرده‌كه كردووه كه به چ قۆناغێكدا تێپه‌ڕیوه، باسی له‌وه‌یش كردووه كه پرده‌كه ئهرتوكڵوهكان دروستیان كردووه له سه‌رده‌می مه‌روانیدا دروستكراوه و ناوی "ماڵابادێ"ی لێنراوه كه پردی خانه‌واده‌ی باد-ه.
گوتیشی: "پرده‌كه پێشتر به هۆی لافاوه‌وه رووخا. له سه‌رده‌می تیمورتاشدا پردێكی نوێ دروستكرا. ئه‌و پرده كه پێی ده‌ڵێن پردی ئاكارمان یان كارامان دوای دوو ساڵ به هۆی لافاوه‌وه رووخا. له‌به‌رئه‌وه ئه‌و پرده‌ی ده‌بوو دروست بكرێت پێویست بوو زۆر فراوان بێت. مه‌رجه‌كانی ئه‌ندازیاری ئارتوكڵو زۆر باشبوون له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێكه كه ئه‌ندازیاری تیایدا فراوانبوو. به‌پێی ئه‌وه پلانی دروستكردنی پرده‌كه دانرا و دروستكرا".
مامۆستا لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی دیجلە، پرۆفیسۆر دکتۆر عیرفان یڵدز باسی له‌وه كرد كه به هۆی ئه‌و حساباته ستراتیجیه‌ی بۆ كراوه و به‌كارهێنانی ئه‌و پێداویستیانه‌ی تیایدا به‌كارهێنراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی پێكهاته‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ده‌ستبدات تا ئه‌مڕۆمان ماوه‌ته‌وه و گوتی: "یه‌كێكی دیكه له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی پرده‌كه به‌راورد به بیناكانی دیكه خانهكانێتی كه گه‌وره‌ترن له‌گه‌ڵ بوونی ته‌والێت تیایدا. ئه‌و خانانه‌ش بۆ مانه‌وه‌ی رێبواران و كارمه‌ندانی پرده‌كه به‌كارهێنراون".
ناوبراو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ته‌كنیكی دروستكردنی پرده‌كه و رازاندنه‌وه‌ی ره‌نگدانه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ن، بۆیه پردێكه پێویسته ئه‌و ته‌لارساز و هونه‌رمه‌نده مێژوویانه‌ی له‌سه‌ر پرد كارده‌كه‌ن بیبینن. له‌به‌رئه‌وه پردی ماڵابادێ لووتكه‌ی ئاسه‌واری شارستانیه‌تی ئارتوكڵوه كه پردی زۆر پێشكه‌وتوویان دروستكردووه.