Zafer Fatih Beyaz
30 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن به‌هۆی كۆچی دوایی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری توركیا، مه‌سعوود یڵماز له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی ئیستانبوڵ كه تیایدا چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرت؛ پرسه‌نامه‌یه‌كی له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تویته‌ر بڵاو كرده‌وه.
ئیبراهیم كاڵن به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه زۆر نیگه‌رانه به هه‌واڵی كۆچی دوایی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی پێشووی پارتی نیشتمانی دایك (ئاناوەتەن) ، مه‌سعوود یڵماز، نووسیوویه‌تی: "داوای لێخۆشبوونی له خوا بۆ ده‌كه‌م و پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆیشم له خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌ی و گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌م".