Abdullah Shukur
15 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
ئەو بەرپرسە سعوودیانەی کە بەشدارن لە گرووپی کارکردنی ھاوبەش بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە بێسەروشوێن بوونی رۆژنامەنووسی سعوودی، جەمال خاشقچی گەیشتنە کونسڵخانەی سعوودیە لە شاری ئیستانبوڵ.
ئەو بەرپرسە سعوودیانە بە ئۆتۆمبێڵی ژمارە سڤیل گەیشتنە کونسڵخانەی سعوودیە لە ناوچەی لەڤەنتی شاری ئیستانبوڵ و پاش ماوەیەک لە چاوەڕانکردن چوونە نێو بینایەی کونسڵخانەکە.
لەلایەکی دیکەش، تاکو ئێستا بەرپرسانی تورکیا کە بەشداری لە لێکۆڵینەوەکانی بێسەروشوێن بوونی رۆژنامەنووسی بەرەگەز سعوودی، جەمال خاشقچی دەکەن، نەگەیشتوونەتە نێو بینایەی کونسڵخانەکە.
رۆژنامەوانی سعوودی و نووسەر لە رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی، جەمال خاشقچی، لە رۆژی دووی تشرینی یەکەم سەردانی کۆنسوڵَخانەی سعوودیەی لە ئیستانبوڵ کرد و لەو کاتەوە تا ئێستا بێ سەروشوێنە، بۆ ئەمەش گرووپێکی کاری ھاوبەش لە نێوان بەرپرسانی سعوودیە و تورکیا پێکھێنرا و ئەمڕۆ نیوەڕۆش یەکەمین کۆبوونەوەی ئەو گرووپە ھاوبەشە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیستانبوڵ ئەنجامدرا.
رۆژنامەوانی سعوودی و نووسەر لە رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی، جەمال خاشقچی، کە رۆڵی گەورەی لە رۆژنامەی وەتەندا ھەبووە، ھەروەھا سەکۆیەکی گرنگی ریفۆرمخوازە سعوودییەکانە و وەک یەکێک لە کاریگەرترین رۆژنامەوانەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەناسرێت، رۆژی دووی تشرینی یەکەم سەردانی کۆنسوڵَخانەی سعوودیەی لە ئیستانبوڵ کرد و لەو کاتەوە تا ئێستا بێ سەروشوێنە.