30 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
فڕۆكه‌ی سه‌ربازیی گواستنه‌وه كه هاووڵاتییانی توركیا له شای وهان'ی چین كه په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای لێداكهوتووه، ده‌باته‌وه توركیا له قه‌یسه‌رییه‌وه گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی ئێتیمهسگوت له ئه‌نقه‌ره.
فڕۆكه‌ی A400M سەربە هێزه ئاسمانییه‌كانی توركیا کە له فه‌رمانده‌یی ١٢ه‌مین بنكه‌ی سه‌ربازی ئاسمانی قه‌یسه‌رییه‌وه به‌ڕێ كه‌وتبوو، له میانی پرۆسەی مه‌زنی هێنانه‌وه‌ی هاووڵاتییاندا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه پلانی بۆ داندراوه، دوای هه‌ڵگرتنی تیمه ته‌ندروستییه‌كان و پێداویستییه‌كانیان به‌ره‌و چین به‌ڕێ ده‌كه‌وێت.
فڕۆكه‌كه به یاوه‌ری تیمه‌كانی ته‌ندروستی و پسپۆڕانی تایبه‌تمه‌ند ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی توركیا ده‌باته‌وه توركیا كه له شاری وهان ده‌ژین و داوایان كردبوو بگه‌ڕێندرێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان.