ئیستەنبوڵ
پرۆژەی تونێلی ژێردەریایی مەڕمەرای کە بە گەورەترین پرۆژەی جیھان و تورکیا دادەنرێ، ئەمڕۆ لەلایەن سەرکۆمار و سەرۆکوەزیرانی تورکیاوە بەڕەسمی کرایەوە.
لە رێوڕەسمی کردنەوەی پرۆژەکەدا سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، رۆمانیا، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی ئەفغانستان، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی ئازەربایجان، وەزیری زانست و تەکنۆلۆژی بولگاریا، وەزیری ئابوربی جۆرجیا، وەزیری گواستنەوەی مۆلدۆڤیا، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی مەکەدونیا، وەزیری نیشتەجێکردنی ئەسپانیا، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی رۆمانیا، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی ژاپۆن، وەزیری گواستنەوە و نێشتەجێکردنی ئەڵمانیا و وەزیری کاروباری دەریایی پاکستان ئامادە بوون.
ئەو پرۆژەیە خەیاڵی ١٥٣ ساڵەی تورکیایە و ھەردوو بەشی ئاسیایی و ئەوروپایی ئیستەنبۆڵ پێکەوە دەبەسێتەوە و ماوەی نێوان چەندین ناوچەی قەرەباڵغی ئیستەنبۆڵ کورت دەکاتەوە و کێشەی ھاتوچۆی ئەو شارە تا رادەیەکی بەرچاو چارەسەر دەکا.