Muhammed Nuri Erdoğan,Sefa Şahin,Hemın Othman Mohammed
24 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن رایگه‌یاند "سه‌ركۆمارمان په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ڤێنیزوێلا، نیكۆلاس مادورۆ ئه‌نجامداوه و پێی گوتووه 'مادورۆی برام! نهبهزبه، له‌گه‌ڵتین' ".
له تویتێكیدا كه له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، ئیبراهیم كاڵن باسی له‌وه كرد كه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی له ڤێنیزوێلا، خوان گوایدۆ خۆی وه‌ك "سه‌رۆكی كاتی" راگه‌یاندووه.
له تویته‌كه‌یدا گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایگه‌یاند "سه‌ركۆمارمان په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ڤێنیزوێلا، نیكۆلاس مادورۆ ئه‌نجامداوه و پێی گوتووه 'مادورۆی برام! نهبهزبه، له‌گه‌ڵتین'. توركیا به‌ڕابه‌رایه‌تی سه‌ركۆمارمان ئه‌ردۆغان هه‌ڵوێستی بنه‌ڕه‌تی خۆی ده‌پارێزێت دژبه هه‌موو هه‌وڵێكی كوده‌تا".
ئیبراهیم كاڵن له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا هاشتاگی "#WeAreMADURO" بڵاوكرده‌وه.