Yusuf Aydın Deniz
14 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2018
تۆكات - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان له میانی شه‌شه‌مین كۆنگره‌ی ئاسایی لقی پارته‌كه‌ی له شاری تۆكات وتارێکی پێشكه‌ش كرد و گوتی: "هەڵخەڵەتێنەرەکەی پێنسیلڤانیا دەیەوێت لە پێناو هۆگریی زیاد لە رادەی بۆ کەسایەتی خۆی موسڵمانیەتی بگۆڕێت و درۆ، بوختان و توقیە بە پیرۆز دابنێت و باوەڕێک و ئایینێکی نوێ بۆ خۆی دابنێت. ئەندامانی ئەو رێکخراوە کە هەیانە خۆی بە دۆلاریک فرۆشتووە و هەشیانە خۆی بە ٥٠ هەزار دۆلار فرۆشتووە لە پێناو بەرژەوەندییەکانی خۆیان تاوانێک نەماوە ئەنجامی نەدەن و ناپاکییەک نەماوە نەیکەن".
ئەردۆغان رایگه‌یاند "لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا لە رێگەی ئەو رێوشوێنانەی گرتوومانەتە بەر، دەوڵەتمان لەو خانە شێرپەنجە نهێنیە پاک دەکەینەوە. تا دەزگاکانی دەوڵەت لە حەشاشەکانی فەتۆ پاک بکەینەوە، سوپاس بۆ خوا لە هەموو روویەکەوە بەهێزتر دەبین".
سەرکۆماری تورکیا هه‌روه‌ها له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی په‌كه‌كه گوتی: "وه‌ك چۆن له‌نێو سنووره‌كانماندا رێگه به رێكخراوی تیرۆریستیی دابه‌شكار ناده‌ین چاوبكه‌نه‌وه، سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی سنوورهكانیشماندا چاریان بكه‌ین. ئینشائه‌ڵڵا له چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا، به عه‌فرین درێژه دەدەین به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پاككردنه‌وه‌ی سنووری باشوورمان له تیرۆر كه به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی قه‌ڵغانی فورات یه‌كه‌م هه‌نگاومان بۆی ناوه".
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌شه‌وه دوا و گوتی: "لەم قۆناغەدا چاوەڕوانی ئێمە لە هاوپەیمانەکانمان ئەوەیە بە روحێکی گونجاو لەگەڵ پەیوەندییە ریشەییەکانی نێوانمان مامەڵە بکەن. زاراوەکانی وەک هاوبەشی باو، هاوپەیمانی ستراتیجی و دۆستایەتی روون و ئاشکرا دەبن کە تا چەند راستن یان رووکەشن".
سەرکۆماری تورکیا به‌م جۆره درێژه‌ی به قسه‌كانی دا:
"ئێمە سەرەڕای هەموو شتێک، لەو باوەڕەداین کە لەگەڵ ئەمریکا بەرژەوەندی هاوبەشمان هەیە و هیوادارین پێکەوە هەنگاو بنێین. لەکاتێکدا کات کاتی پشتگیریکردنی تورکیا و پێدانی مافی هاریکاری ستراتیجییە. ئێمە چاوەڕێ دەکەین کە ئەوان پشتگیری هەوڵە شەرعییەکانی تورکیا بکەن. ئێمە چاوەڕێی ئەوە لە وڵاتانی دۆستانمان دەکەین کە لە پرسێکی وەها هەستیاردا، هەڵوێستێکی وەها نیشان بدەن کە لەوان بوەشێتەوە. هیوادارم لەکاتی ئۆپەراسیۆنی عەفریندا رێگە بەوە نەدەن هەڵەیەکی وەها بکەن کە لە پاڵ ریزەکانی رێکخراوی تیرۆریستی‌دا ببینرێن".