Ramal Mahmood
11 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2016
مۆسکۆ - AA
بۆهێرشە تیرۆریستییەکەی شاری ئیستانبوڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین پرسەنامەیەکی ئاراستەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد.
پرسەنامەکەی پوتین لە ماڵپەڕی فەرمی کرملین بڵاوکراوەتەوە، تیایدا هاتووە کە ئیدانەی ئەو هێرشە قێزەون و بێڕەوشتییە دەکات و، دڵنیایشە کە ئەوانەی ئەم تاوانەیان ئەنجام داوە باجەکەی دەدەن.
پوتین لە پرسەنامەکەیدا سەرەخۆیشی خۆی ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان کردووە و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواستووە.
ڤلادیمیر پوتین تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە هێرشەکە جارێکی دیکە پێویستی هەوڵی هاوبەشیان لێ دەخوازێت لە بەرەنگاربوونەوەی نێودەوڵەتی دژی تیرۆریستان.