Mohammed Baqi Hussein
17 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2015
ئه‌نقه‌ره
له‌سه‌ر رێنمایی سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ چاره‌سه‌ری ریشه‌یی كێشه‌ی ئاوی قوبرسی توركی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری ئاوی سه‌ر به وه‌زاره‌تی دارستان و كاروباری ئاو، پڕۆژه‌یه‌كی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاوی قوبرس ئاماده كرد كه چه‌ندین ساڵه به‌ده‌ست ئه‌و كێشه‌یه‌وه ده‌ناڵێنن.
پڕۆژه‌كه كه به پڕۆژه‌ی سه‌رده‌م ناوده‌برێت له 3 به‌ش پێك هاتووه، به‌شێكی له‌سه‌ر به‌نداوی ئالاكیۆپرو له توركیا و به‌شێكی له‌سه‌ر به‌نداوی گێچت كیۆی له قوبروسی توركی و ئه‌و دوو به‌شه مانگی ئازاری 2014 ته‌واو كران. به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی هێڵێكی بۆرییه به‌ژێر ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا بۆ گه‌یاندنی ئه‌و دوو به‌شه پێكه‌وه، كه م7ی ئابی رابردوودا ته‌واو بوو. بڕیاریشه سبه‌ی ئه‌و پڕۆژه گه‌وره‌یه به ئاماده‌بوونی سهركۆمار، سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری دارستان و كاروباری ئاوی توركیا مه‌راسیمی كرانه‌وه بۆ ئه‌نجام بدرێت.
درێژی پڕۆژه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی قوبروس 80 كیلۆمه‌تر و 151 مه‌تره و هێڵی بۆرییه‌كه‌ی 250 مه‌تر له‌قووڵایی ده‌ریاوه به هه‌ڵواسراوه‌ی دانراوه.
بۆ یه‌كه‌مجاره بۆری هه‌ڵواسراو له پڕۆژه‌یه‌كی له‌م له‌مجۆره‌دا دروست ده‌كرێت له جیهاندا. ئه‌م پڕۆژه‌یه به وه‌رگرتنی 75 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو له رووباری ئانامور دراگۆنه‌وه كێشه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی قوبروس بۆ ماوه‌ی 50 ساڵ چاره‌سه‌رده‌كات. درێژی پڕۆژه‌كه 107 كیلۆمه‌تره كه 24 كیلۆمه‌تری له‌نێو توركیا، 80 كیلۆمه‌تری له‌نێو ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا و 3 كیلۆمه‌تریشی له نێو خاكی قوبروسدایه.
پڕۆژه‌كه به‌جۆرێك دروست كراوه 38 ملیۆن مه‌تر سێجای بۆ ئاوی خۆاردنه‌وه له به‌نداوه‌كه‌ی قوبروسه‌وه دابه‌ش ده‌كرێت و 37 ملیۆن مه‌تر سێجاكه‌ی تر بۆ مه‌به‌ستی ئاودان له ده‌شتی گیوزهلیورت و مێساریا به‌كار ده‌هێنرێت.
قوبروس كه به‌ده‌ست كێشه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌وه ده‌یناڵاند، به‌م پڕۆژه‌یه بۆماوه‌ی 50 ساڵ كێشه‌ی ئاوی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و ده‌توانێت كه‌رتی كشتوكاڵیشی پێ به‌ره‌وپێش ببات و گه‌شه به داهاته‌كه‌ی بدات.