Rewa Mahmut Hasan
01 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2016
پێشانگای نیشاندانی وێنەی مزگەوتی دێرینی کورشونلو لە دیاربەکر کرایەوە.
مزگەوتی کورشونلو لە ساڵانی ١٥١٦-١٥٢١ لەلایەن پارێزگاری دیاربەکر بیکلی محەمەد پاشاوە دروست کراوە و لە کاتی پێکدادانەکانی سوپای تورکیا و چەکدارانی پەکەکەدا لە دیاربەکر، مزگەوتەکە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.
لە پێشانگاکەدا وێنەی مزگەوتەکە لە پێش هێرشەکانی پەکەکە و لە دوای هێرشەکان نیشان دراوە.
بەشداربوویەکی پێشانگاکە پرۆفیسۆر دکتۆر عیرفان یڵدزە لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوە دا کە بەهۆی ئاگرتێبەردانی مزگەوتەکەوە لەلایەن پەکەکەوە، بەشێکی زۆری مزگەوتەکە زیانی بەرکەوتووە.