Abdullah Shukur
17 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2018
ئەنقەرە - AA
دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا، راگەیەنراوێک بڵاوکرایەوە و تێدا ئاماژە بەوە کراوە کە پێشنیاری درێژکردنەوەی باری نائاسایی ئاراستەی حکوومەت کرا.
دوای کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بە سەرۆکایەتی سەرکۆمار، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەڕێوەچوو، راگەیەنراوێک بڵاوکرایەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا، پرسەکانی ئاسایشی ناوخۆیی و دەرەوە و ژینگەی ئاسایشی نێودەوڵەتی تاوتوێ کراوە.
لە راگەیەنراوەکەدا جەخت لەسەر گرنگی ھاوھەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەمەبەستی رێگری لە دووبارە بەکارھێنانی ھێرشی کیمیایی و سزادانی ئەنجامدەرانی کراوە.
لە راگەیەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بەمەبەستی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا و پاککردنەوەی ناوچەکە لە تیرۆر، داوای پشتیوانی ھاوپەیمانان لە ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا و بەردەوامی چارەسەریی سیاسی ھەمیشەیی لە سووریادا کراوە.
ھەر لە راگەیەنراوەکەدا جەخت لە گرنگی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە خاکی سووریا و پێداگری تورکیا لەسەر ئەم پرسە کراوەتەوە، ھاوکات راشگەیەنراوە کە ھەڵسەنگاندن بۆ پرسی بەرەنگاربوونەوەی تورکیا دژ بە رێکخراوەکانی تیرۆریستی فەتۆ/پێکھاتەی دەوڵەتی ھاوتەریب، پەکەکە/پەیەدە-یەپەگە و داعش کراوە و لەم چوارچێوەیەشدا داوای پشتیوانی ھاوپەیمانان لە ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا و بەردەوامی چارەسەریی سیاسی ھەمیشەیی لە سووریادا کراوە.