دیاربەكر
پەرلەمانتاری BDP ئاڵتان تان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەگەریدا گوتی :"دڵنیام لەوەی بڕیارە نھێنییەکانی ناو پاکێجی دیموکراسیی حکومەت لەبارەی تەنگکردنەوەی بازنەی ھەڵبژاردنی پارێزگاکان و بەرزکردنەوەی ئاستی دەنگی پێویست بۆ چوونە نێو پەرلەمان لە دژی ئێمە و پارتی میللی نەتەوەیی MHP دەرکراون".
ھەروەھا گوتی "بەرزکردنەوەی ئاستی دەنگی پێویست بۆ چوونە نێو پەرلەمان لە ١٠ کورسییەوە بۆ ٢٠ کورسی ھەوڵێکی ئاشکرایە بۆ دوورخستنەوەی ئێمە و پارتی میللی نەتەوەیی لە پەرلەمان."
لە سەر گوتەکانی جێگری سەرۆک وەزیران (بولەنت ئارنچ) لە بارەی خوێندن بە زمانی کوردی لە تورکیادا و رەخنەگرتنی ئارنچ لەو داواکارییە، تان گوتی: "کەس بۆی نییە سنووری قسەکردنی خۆی ببەزێنێ با پۆستی بەرزیشی ھەبێ، ئێرە موڵکی باوکی ئێوە نییە، ھیچ کەس بۆی نییە خەڵکی ڕەوانەی دەرەوە بکا."
ئەم قسە توندانەی تان دوای ئەوە ھاتن ئارنچ گوتبوی: "کوردەکان چۆن دەتوانن بابەتەکانی فیزیا و کیمیا و بیرکاری بە کوردی بخوێنن؟ ھەرکەس دەیەوآ بە کوردی بخوێنێ با بڕوات بۆ باکوری عێراق."
لە بارەی خستنە خوارەوەی کۆپتەرێکی سوری لە لایەن تورکیاوە گوتی: " تورکیا لە سیاسەتی پەیوەندییەکانی دەرەوەدا شکستی خواردووە، بەم کاردانەوە توندانە دەیەوێ ڕای گشتی تورکیا بۆ ئەوە ڕابکێشێت کە لە بارێکی نائاساییدان, ئەگەرنا پێوست ناکا داو بھاویت و دواتر ھیچت پێ نەگیرێ."