Ramal Abdullah Mahmood
08 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2017
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم لەمیانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمریکا مایک پێنس، ئاماژەی بەوە دا کە بەرپەرچدانەوەی ئەمریکا بۆ هێرشی رژێمی بەشار ئەسەد بۆ سەر ئیدلب بە چەکی کیمایی کە تاوانی دژی مرۆڤایەتییە، بوو بە وەڵامگۆی هەستی رای گشتی جیهانی و ویژدانی مرۆڤایەتی، راشیگەیاند کە چاوەڕێی هەنگاوی زیاترن لەلایەن ئەمریکاوە لەبارەی رەوشی سووریا و لەم پێناوەشدا ئامادەی هەموو جۆرە پشتگیرییەکی ئەمریکان.
بەپێی راگەیەندراوی ناوەندی چاپەمەنی سەرۆکایەتی وەزیرانی تورکیا، دوێنێ شەو سەرۆکوەزیران یڵدرم پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمریکا، مایک پێنس ئەنجام داوە.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکدا ئاماژەی بەوە دا کە بەرپەرچدانەوەی ئەمریکا بۆ هێرشی رژێمی بەشار ئەسەد بۆ سەر ئیدلب بە چەکی کیمایی کە تاوانی دژی مرۆڤایەتییە، بوو بە وەڵامگۆی هەستی رای گشتی جیهانی و ویژدانی مرۆڤایەتی، راشیگەیاند کە چاوەڕێی هەنگاوی زیاترن لەلایەن ئەمریکاوە لەبارەی رەوشی سووریا و لەم پێناوەشدا وەک هاوبەشی ستراتیجی ئامادەی هەموو جۆرە پشتگیرییەکی ئەمریکان.
یڵدرم جهختیكردووهتهوه كه لهبهرامبهر ئهگهری لێشاوێكی دیكهی كۆچ بهرهو توركیا، پێویسته زیاتر لهسهر بابهتی بژاردهی پێكهێنانی ناوچهی ئارام بوهستن.
لای خۆیشیەوە جێگری سەرۆکی ئەمریکا، مایک پێنس سوپاسی تورکیای کرد بۆ پشتگیریکردنی ئەمریکا. تیشکیشی خستە سەر گرنگی هەماهەنگی و دیالۆگ لەگەڵ تورکیا، هیوایشی خواست لە قۆناغی داهاتوو هەماهەنگییەکانیان لەبارەی رەوشی سووریاوە زیاتر بەرەو پێش ببەن و رەچاوی رەوشی مرۆیی هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە بکەن.
پێنس داوایشی لە یڵدرم کردووە کە سڵاوی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بگەیەنێت.