Ferdi Türkten
11 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 11 مای,س 2021
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندیەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ شای مالیزیا، عەبدوڵڵا ئەحمەد شا ئەنجامدا.
بەپێی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆسەر مزگەوتی ئەقسا و فەڵەستینییەکان تاوتوێ کراوە.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سەرکۆماری تورکیا ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە یەک دەنگ و یەک دڵ بین بەرامبەر ستەمی ئیسرائیل بۆسەر فەڵەستینییەکان بە هێرشکردنە سەر مزگەوتی ئەقسا، لەو باوەڕەشداین تورکیا و مالیزیا لە هەموو پلاتفۆڕمەکاندا بەتایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی، هاریکاریی نزیک بکەن لەبارەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر مزگەوتی ئەقسا.