حەسەن ئوناڵ گوتەبێژی سەکۆی برایەتیی رۆژئاوا - رۆژهەڵات دەڵێ دەیانەوێ لە روانگەی یەکێتیی موسڵمانانەوە ،چارەسەری کێشەی کورد لە تورکیا بکەن.
ئوناڵ رایگەیاند: لە پێناو چارەسەری کێشەی کورد، سەردانی چەند شارێکیان کردووە و سەرنج و تێبینی کەسانی دیکەیان وەرگرتووە.
لەمبارەیەوە زیاتر گوتی: "هۆکاری سەرهەڵدانی کێشەی کورد جیاواز سەیر کردن و جیابینی هەندێک لایەن، وایکرد کێشەکە درێژە بکێشێ و ئاسان چارەسەر نەکرێ. هەندێکیش کە دەیویست چارەسەر بدۆزێتەوە ڕێگایەکی تەواو جیاوازیان گرتەبەر کە هیچ بەلای چارەسەردا نەچوون."