Mazın Asad
11 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2017
وەزیری دەرەوەی تورکیا چاوشئۆغڵولەبارەی بڕیاری ھۆڵەندا: "لە ھەر رووییەکەوە سکانداڵە و مایەی قبووڵکردن نییە. لە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان ناوەشێتەوە. ئەمە دوا خاڵی دیپلۆماسییە. واتا مۆڵەتدان بە فڕینی وەزیرێکی دەرەوە بەشێوەی نووسراو و ھەڵوەشاندنەوەی بەشێوەی نووسراو، لە ھیچ رووییەکەوە مایەی قبووڵکردن نییە".
چاوشئۆغڵو: "بۆچی لەم گشتپرسییە لایەنگری دەکەن؟ سیستەمی بەڕێوەبردنی نوێ و گۆڕانکاری لە دەستوور بۆچی ھێندە ئێوەی نیگەران کردووە و ھەوڵی رێگریکردن دەدەن. چونکە ئەوانە دەزانن کە تورکیا بە گشتپرسییەکە، ئیتر بەھێزتر دەبێت، وڵاتێکی سەربەخۆتر دەبێت، لە رووی ئابوورییەوە وڵاتێکی بەھێز دەبێت و بە گوزارشتی ئەوان ئیتر دەبێتە وڵاتێک کە ناتوانرێت بگیرێت".
چاوشئۆغڵو: "ئەم بڕیارە کێی دۆڵخۆش کرد؟ ویلدەرس-ی دڵخۆش کرد، چونکە ویلدەرس-یش ئەمەی دەویست. ئەگەر سەیری کۆمێنتەکانی ویلدەرس-تان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کردبێت، دەبینن کە زۆر ئاسوودە بووە. باشە ئەو بڕیارەی سەرۆکوەزیران و حکوومەت(ھۆڵەندا) دای، چی جیاوازیەکی لەگەڵ ویلدەرس ھەیە؟ ھیچ جیاوازییەکی نییە. ھەمان ھزر و ھەمان ھۆش و ھەمان فاشیزمە".