Hatice Özdemir Tosun
13 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2019
ئانتالیا - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له میانی به‌شداریكردنی له چالاكییه‌كدا له ئانتالیا وتارێكی پێشكه‌شكرد.
مەولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند كه له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنێكی گرنگدان و وه‌بیریهێنایه‌وه كه له ئانتالیا و توركیا به‌گشتی، پارته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په‌دا هاوپه‌یمانیی پێكهێناوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو گوتی:"له لایه‌ك هاوپه‌یمانیی جمهور بۆ مانه‌وه‌ی وڵات و گه‌ل دامه‌زراوه. له بهرامبهرریشدا هاوپه‌یمانییه‌ك هه‌یه. كێ دایمه‌زراندووه؟ هاووڵاتی ده‌ڵێت له‌نێویاندا په‌كه‌كه هه‌یه، فه‌تۆ هه‌یه. هه‌ده‌په به‌بێ مۆڵه‌تی په‌كه‌كه وشه‌یه‌ك ناڵێت و هه‌نگاوێك نانێت. چۆن ده‌بێت پارتێك كه ده‌ڵێن له بنه‌ماكانی ئه‌تاتورك لاناده‌ین، له‌گه‌ڵ پارتێكی لەم جۆره هاوپه‌یمانێتی پێكده‌هێنێت؟ چۆن ده‌بێت ئه‌وانه‌ی كه خۆیان به نه‌ته‌وه‌په‌رست ناوده‌به‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌مانه هاوپه‌یمانێتی پێكبهێنن؟ جه‌هه‌په له‌گه‌ڵ هه‌ده‌په جیاوازییه‌كی نه‌ماوه. خودا ئه‌م نیشتمانه نه‌خاته ده‌ستی ئه‌مانه‌وه. بیری لێبكه‌نه‌وه، ئه‌م وڵاته بكه‌وێته ده‌ستی ئه‌مانه‌وه. شاره‌كه‌تان راده‌ستی ئه‌م عه‌قڵییه‌تانه ده‌كه‌ن؟ خۆتان، په‌روه‌رده‌تان، ته‌ندروستیتان راده‌ستی ئه‌مانه ده‌كه‌ن؟ له‌ڕاستیدا ئه‌گه‌ر له لایه‌نگرانی جه‌هه‌په‌ش بپرسیت، ئه‌وانیش ده‌ڵێن نه‌خێر. له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا لایه‌نگرانی جه‌هه‌په‌ش راستییه‌كانیان بینی".