Andaç Hongur,Zeynep Rakipoğlu,1 23,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein,Muhammet Ali Kemal
29 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو سه‌باره‌ت به كوژرانی رۆژنامه‌نووسی سعوودی، جه‌مال خاشقجی رایگه‌یاند "ئێمه له پێناو ته‌واو ئاشكراكردنی ئه‌و تاوانه‌دا كه پێشتر پیلانی بۆ داڕێژراوه هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌كی زۆر ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه ئاشكرا بكرێن كه كێن ئه‌وانه‌ی هاتن و چوون كه ناوه‌كانیان ئاشكرایه و كێن ئه‌وانه‌ی له پشتیه‌وه‌ن. هێشتا نه‌تواندراوه ته‌رمه‌كه‌ی خاشقجی بدۆزرێته‌وه".
دوای رێكخستنی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئازه‌ربایجان، ئه‌لمار مهمهدیارۆڤ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی جۆرجیا، داڤید زالكالییانی له نووسینگه‌ی دۆڵمه‌باهچه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، مەولود چاوش‌ئۆغڵو وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی كوشتنی رۆژنامه‌نووسی سعوودی، جه‌مال خاشقجی گوتی: "لێكۆڵینه‌وه‌كه لای ئێمه‌وه قووڵتر و چڕتركراوهتهوه و به‌رده‌وامه. ئێمه له پێناو ته‌واو ئاشكراكردنی ئه‌و تاوانه‌دا كه پێشتر پیلانی بۆ داڕێژراوه هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌كی زۆر ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه ئاشكرا بكرێن كه كێن ئه‌وانه‌ی هاتن و چوون كه ناوه‌كانیان ئاشكرایه و كێن ئه‌وانه‌ی له پشتیه‌وه‌ن. هێشتا نه‌تواندراوه ته‌رمه‌كه‌ی خاشقجی بدۆزرێته‌وه. به‌پێی ئه‌وه‌ی كه ئێستا ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانه له سعوودیه‌ن، لێردا به‌رپرسیارێتیی سعوودیه زۆر گه‌وره‌یه. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ش ئه‌مه‌ی به‌ڕوونی ده‌ربڕی. داواكاری گشتیی سعوودیه‌ش، دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه پێشتر پلانی بۆ داڕێژراوه. سه‌ره‌تا زۆر شت نكۆڵیی لێده‌كرا، به‌ڵام ورده ورده ده‌ست به دانپێدانانی كراوه".
بەرپرسیارانی ئەم تاوانە پلان بۆ دانراوە لە سعوودیە دەستگیرکراون. ئەوانیش لێکۆڵینەوەی خۆیان دەکەن. لەو رووەشەوە ئەوە دەبینین کە هاوبەشیی پێکردنی زانیاریی لە لایەن سەرۆکەکانی داواکاری گشتییەوە و پێکەوە کارکردنیان سوودی هەیە. پێویستە ئەم هاریکارییە بەردەوامیی هەبێت، بەڵام نەبێتە هاوشێوەی ئەوەی جێبهێڵرێت بۆ کات یان دوابخرێت. ئەمە خەمی ئێمەیە. هەرچی زووە ئەم لێکۆڵینەوەیە بە ئەنجام بگات. هەموو جیهان دەیەوێت بزانێت. با سەرجەم راستییەکان ئاشکرابکرێن. پێمان وایە سەردانەکەی (سەردانی سەرۆکی داواکاری گشتیی سعوودیە) لە رووی ئاشکراکردنی راستییەکانەوە گرنگە. لەسەر پێشنیازی ئەوان، ئێمە دەستبەجێ ئەم هاریکاریی و سەردانەمان قبووڵ کرد و کۆبوونەوەکە ئەنجامدرا".