كیلیس
چۆرەک، یەکێک لەو خواردنانەی کە لە جەژناندا هاووڵاتییان زیاتر بەکاری دەهێنن.
چۆرەک لە ئارد و شەکر و شیر و ڤانیلا و هێلکە دروست دەکرێت و شاری کیلیس لە دروست کردنیدا بەناوبانگە و لەوێوە رەوانەی هەریەک لە شارەکانی عەنتاب، ئیستانبوڵ، ئەنقەرە و ئیزمیر دەکرێت.
وەستا عەبدوڵڵا ئەیسامانجی لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەدا کە پێش جەژنی رەمەزان سەریان زۆر قاڵ دەبێت بە دروست کردنی چۆرەکەوە چونکە داوایەکی زۆری لەسەرە.
چۆرەک کە زیاتر تایبەتە بە شاری کیلیس هاوکات وەک شیرینیەک تەماشای دەکرێت.
ئەو وەستایەی دروست کردنی چۆرەک بەو شێوەیە باسی دروست کردنی دەکات: "چۆرەک لە ئارد و شەکر و شیر و ڤانیلا دروست دەکرێت دوای ئەوەی هەویرەکەی بۆ دەگرییتەوە، شێوەیەی تایبەتی دەدەیتێ و دەیخەیتە ناو فڕنەوە.
لێرەوە رەوانەی ئەنقەرە و کارامانماراش و عەنتاب و ئیستانبوڵی دەکەین. ئێستا تا سەعات پێنج کار دەکەین وکیلۆی بە ١٠ لیرە دەفرۆشین.