Abdullah Shukur
21 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2015
ئەنقەرە
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کاتی باسکردنی چیرۆکی منداڵێکی کچی سووری خەمبار بوو.
ئەردۆغان بەشداری لە پانێلی "دیپلۆماسی مرۆڤایەتی لە تورکیا" و ھەروەھا پرۆگرامی پێدانی دکتۆرای فەخری بە ئەردۆغان لە لایەن زانکۆی ئولوداغ کرد.
ئەردۆغان گوتی: "ھەفتەی رابردوو نامەی وەسییەتی کچێکی بچووکی سووری کە لە راگەیەنراوەکان بڵاوکرایەوە دڵی ھەژاندم. کام ویژدان بەرگە دەگرێت بەرامبەر گوتەی ئەو کچە کە گوتی 'ئەی فریشتەی مەرگ پەلە بکە و با لە بەھەشت نان بخۆم'، دڵی منداڵێک چۆن بەرگەی برسییەتی و شەڕ دەگرێت؟ کێ دەتوانێت چاوپۆشی بکات بەرامبەر بە گۆڕستانبوونی دەریای سپی؟ ئێمە بە درێژایی مێژوو ھاوکاری ستەملێکرا و ھەژارانمان کردووە. دەوڵەتی گەورە دەبێت پێداگر بێت لە پەیڕەوکردنی سیاسەتی ویژدان".