İsmet Karakaş
29 کانوونی یەکەم 2025•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2025
ئەنقەرە - AA
وەزیری دادی تورکیا یڵمار تونچ ڕایگەیاند، پێنج داواکاری کۆماری بۆ لێکۆڵینەوە لە ئۆپەراسیۆنی دژ بە داعش لە یالۆڤا ڕاسپێردراون. پێنج گومانلێکراویش دەستگیر کراون.
تونچ لە هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی NSosyal پەیامێکی لەم بارەیەوە بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەی وەزیری دادی تورکیادا هاتووە:
"بۆ لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوەی کە هەموومان لە ناخی دڵەوە هەژاند، پێنج داواکاری کۆماری بۆ ئەرکەکە ڕاسپێردراون. پێنج گومانلێکراویش دەستگیر کراون. لێکۆڵینەوەیەکی فرەڕەهەند بە هەستیارییەوە بەڕێوەدەچێت. ڕووحی شەهیدەکانمان شاد بێ و سەرەخۆشی لە کەسوکار و گەلەکەمان دەکەم".