Zafer Fatih Beyaz
06 شوبات 2024•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2024
ئەنقەرە - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا عەلی یەرلیکایا ڕایگەیاند، ئەو دوو هێرشبەرەی کە هێرشی سەر دادگای ئیستانبوڵ لە چاغڵایان'یان ئەنجامداوە و لە چالاکی خراون، سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستی DHKP/C بوون.
یەرلیکایا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی زانیاری زیاتری لەبارەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر دادگای ئیستانبوڵ بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەی یەرلیکایادا هاتووە: "هەردوو هێرشبەرە ناپاکەکە، E.Y و P.B سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستی DHKP/C بوون. هێرشبەرەکان لە چالاکی خران و سێ پۆلیس و سێ هاووڵاتیمان، بە گشتی شەش کەس بریندار بوون. هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم".