Mohammed Baqi Hussein
24 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2015
ئیزمیر
له‌ئه‌نجامی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێكی كۆچبه‌راندا له شارۆچكه‌ی دیكیلی سه‌ربه ئیزمیر، ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا و تا ئێستا ته‌رمی 20یان دۆزراوه‌ته‌وه. له‌و 20 ته‌رمه 11یان منداڵ و یه‌كێكیان ژنێكی دووگیانه.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵیان پێدرا له ناوچه‌ی باده‌ملی شارۆچكه‌ی دیكیلی سه‌ربه ئیزمیر به‌له‌مێك ژێرئاو كه‌وتووه، تیمه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و ژماره‌یه‌ك له كۆچبه‌رانیان رزگاركرد. دوای درێژه‌دان به گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمی بێسه‌روشوێناندا، توانرا ته‌رمی دوو كۆچبه‌ری دیكه بدۆزرێته‌وه.
به‌وپێیه تا ئێستا 20 ته‌رم دۆزراونه‌ته‌وه كه 11یان منداڵ و یه‌كێكیان ژنێكی دووگیانه.
به‌رپرسان رایده‌گه‌یه‌نن كۆچبه‌ران ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه به‌له‌مه‌كه 41 كۆچبه‌ری هه‌ڵگرتووه.
هه‌رچه‌نده 21 كه‌س رزگاركراوه و 20 ته‌رمیش دۆزراوه‌ته‌وه و ژماره‌كه ته‌واوده‌كات، به‌ڵام تیمه‌كان به‌رده‌وامن له گه‌ڕان و به‌دواداچوون.
ئه‌وانه‌ی به سه‌لامه‌تی له رووداوه‌كه رزگایان بووه، دوای ئه‌وه‌ی پشكنینی پزیشكی‌یان له نه‌خۆشخانه‌ی دیكیلی بۆ ئه‌نجامدرا، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی وتهكاینان ره‌وانه‌ی ئاسایش كران.
ته‌رمه‌كانیش له مه‌یتخانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌دا پارێزراون و بڕیاره بگوازرێنه‌وه بۆ توێكاری پزیشكی ئیزمیر.