Yusuf Hatip,Ramal Abdullah Mahmood
17 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2017
ئەنقەرە – AA
تورکیا گوزارەی بەرنامەی حکوومەتی تازە پێکهێنراوی نەمسا کە دەڵێت "یەکێتیی ئەورووپا دانوستانەکانی لەگەڵ تورکیا بپچڕێنێت و بۆ ئەمەش بە دوای هاوپەیماندا دەگەڕێین"، بە "بەدبەخت" و "دوورنەبینی" لە قەڵەم دا.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی ئەم گوزارەیەوە رایگەیاند "ئەم گوزارە بەدبەخت و دوورنەبینییەی بەرنامەی حکوومەتی تازە پێکهێنراوی نەمسا بەداخەوە دەرخەری ئەو راستییەیە کە رێبازێکی سیاسیی لەسەر بنەمای جیاکاری ببووە مایەی نیگەرانی".
لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەدا هاتووە "جگە لەوەش هەوڵدان بۆ خۆدزینەوە و نەخوێندنەوەی ئەو بەرپرسیاریانەی لە رێککەتنامەکانی نێوان وڵاتەکەمان و یەکێتی ئەورووپا سەرچاوە دەگرن کە ئەمە دەکرێت و دەگوترێت بە دوای هاوپەیماندا دەگەڕێین کارێکی دروست نییە و بۆچوونێکی دوورە لە دۆستایەتی. راگەیاندنی بەرنامەی حکوومەتێک کە بە دوای هاوپەیمانێکدا بگەڕێت مافە رەواکانی وڵاتەکەمان بەهیچ دانەنێت لە بەرامبەر تاقیکردنەوەکان لەسەر ئاستی جیهاندا، شێوازێکی بە ئەدەبانەی سیاسیی و دیپلۆماسی نییە. لەکاتی هەوڵدان بۆ جێبەجێکردنی ئەو گوزارانەی کە سنووری دۆستایەتی لەگەڵ تورکیا دەبەزێنن، بە شێوەیەکی شایستە وەڵامی دەدرێتەوە".