Muhammet Ali Kemal
19 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2016
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، حوسێن موفتوئۆغڵو، لەوەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەو راگەیەنراوەی لە رۆژنامەی لیبەراتیۆنی فەڕەنسیدا بڵاوکراوەتەوە، رایگەیاند بەکارهێنانی ئەو دەستەواژانە سەبارەت بە رێوشوێنەکان لە تورکیا لەماوەی باری ئاساییدا گیراونەتە بەر، هیچ ئامانجێکی دیکەی نییە جگە لە ئازازیەتی دانە بەر رێکخراوە تیرۆریستییەکان.
حوسێن موفتوئۆغڵو راشیگەیاند: ''ئێمە چاوەڕوانی ئەوەمان لەو پەرلەمانتار، سیناتۆر و ئەکادیمیستانە دەکرد کە پشتیوانیی تورکیا و گەلەکەی بکەن کە ماوەی ساڵانێکی درێژە رووبەڕووی هێرشە تیرۆریستییەکان دەبێتەوە، لە 15ی تەمووزدا خوێناویترین رووداوی لە مێژووی خۆیدا بەسەردا هاتووە، وڵاتێک کە رۆڵی کاریگەری لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا هەیە. ئەوە لەلایەن هەمووانەوە روونە کە ئەو رێوشوێنانەی لەدوای هەوڵی کودەتا خوێناوییەکەوە گیراونەتە بەر، بەلەبەرچاوگرتنی ماف و ئازادییەکان، بنەماکانی دەوڵەتی یاسا و بەرپرسیارێتییە نێودەوڵەتییەکان، بەڕێوەدەچن''.