شڕنەخ
رۆژ لە دوای رۆژ کاریگەری قۆناغی چارەسەری پرسی کورد لە ناوچە کوردییەکانی تورکیادا زیاتر دەبێ و کاریگەری لە سەر پرۆسەی ھەڵبژاردنی تورکیایش دەکا.
لەو چوارچێوەیەدا شاندێکی پارتی ئاشتی و دیموکراسی کە بۆ ھەڵمەتی پرۆپاگەندەی هەڵبژاردن سەردانی گوندی بارزانێ سەربە ناوچەی ئەلکێیان دەکرد، رووبەرووی ژمارەیەک لە سەربازانی بنکەی سەربازی ناوچەکە بوونەوەو سڵاویان لە یەکتر کرد و بە گەرمی ئەحوالپرسییان لە یەکتر کرد.
دواتر شاندی بەدەپە ھیوای سەرکەوتن و لەش ساغی بۆ سەربازەکان خواست و درێژەی بە کاری پرۆپاگەندەی خۆیدا.