Sangar Hamad Azeez
31 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2018
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئیبراهیم کاڵن گوتی: "رۆژی هەینی سەرکۆمار ئەردۆغان پلانی جێبەجێکردنی ١٠٠ رۆژە بۆ هاووڵاتیان دەخاتە روو". كاڵن له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا له دژی توركیا رایگه‌یاند: "هەڕەشەکانی ئەمریکا مایەی قبوڵکردن نییە".
کاڵن لە درێژەی کۆبوونەوەکانی کابینه‌ی حکوومەت بۆ راگەیاندکاران دوا و لەبارەی رۆژەڤی کۆبوونەوەکان لێدوانی دا.
كاڵن گوتی: "پلانی قۆناغی 2019 بۆ 2023 تا كۆتایی مانگی تشرینی دووه‌م ئاماده ده‌بێت".
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا لەبارەی ئاسایشی وڵاتەکەی گوتی: "دژی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر له خاكی سووریاوه، خه‌باتی كاریگه‌رمان به‌رده‌وام ده‌بێت. لەم ماوەیەی دوایی یەکەکانی ئاسایشمان سەرکەوتوو بوون لە ئەرکەکانیاندا".
كاڵن لەبارەی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سزادانی توركیا گوتی: "چاوه‌ڕوانیی ئێمه ئه‌وه‌بووه كه ئه‌م گرژییه كاریگه‌ری له پلانی منبج نه‌كات و ههنگاوهكمان به‌و ئاراسته‌یه نه‌بینیوه. پرۆژە یاسایی منبج وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت، ئەو پرۆژە کات و ئەرکەکانی دیاریکراوە، هەنگاو بە هەنگاو وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت".
گوتیشی: "تورکیا وڵاتێک نییە کە بەئاسانی لەبەرچاوان ون بێت، با هەموو کەس ئەوە بزانێت ، با "F-35" بێت یاخود سیستەمێکی دیکەی بەرگری ئاسمانی بێت، تورکیا وڵاتێک نییە کە نەتوانێت جیگرەوە بدۆزێتەوە".
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا ئیبراهیم كاڵن هاتە سەر باسی بابەتی دادگایی کردنی قەشە برۆ‌نسن و گوتی: "پێوسته هه‌موو لایەک رێز له قۆناغی دادگاییكردنی قه‌شه برۆ‌نسن بگرن كه هێشتا به‌رده‌وامه".
كاڵن لەبارەی هه‌مواری یاسای كڕینه‌وه‌ی خزمه‌تی سه‌ربازی گوتی: "له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی ئاینده‌دا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سه‌رۆكایه‌تیی كۆمارمان واژووی بكات".
ناوبراو سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئەردۆغان و باخچەلی كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجام درا، گوتی: "بارێکی نائاسایی یاخود لەناکاو بوونی نەبوو. ناوبەناو کۆبوونەوەی لەوجۆرە دەبینین".
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا ئیبراهیم كاڵن رایگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی پڕۆگرامی ماوه ناوه‌نددا، هه‌نگاوی گرنگ له‌باره‌ی ره‌نگدانه‌وه‌ی هێزی ئابووریی توركیا له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كاندا ده‌نرێت".
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رایگەیاند، پشووی جەژنی قوربان ٩ رۆژ دەبێت.