Mehmet Tosun
13 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2023
باکۆ – AA
کۆبوونەوەی دووقۆڵی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلهام عەلیێڤ کۆتایی هات.
کۆبوونەوەکە لە کۆشکی گەنجان لە باکو ئەنجام درا و نزیکەی یەک کاتژمێری خایاند.
دوای کۆبوونەوە دووقۆڵییەکە هەردوولا چوونە هۆڵی کۆبوونەوەی شاندی نێوان هەردوو وڵات.