Sangar Hamad Azeez
13 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2017
سۆچی- AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا ڤلادمیر پوتین کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەکە کە لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە سۆچی بەڕێوەدەچێت کاتژمێر ١٧:٢٠ خولەک دەستی پێکرد.
هەر لە کۆبوونەوەکە سەرۆک ئەرکانی سووپای تورکیا خوڵوسی ئاکار، وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو و گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئیبراهیم کاڵن ئامادەن.
چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەکە وێڕای باسکردن لە پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات، باس لە سووریاش بکرێت .
