Rewa Mahmut Hasan
02 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2015
لەفکۆشا
وەزیری دەرەوەی روسیا سێڕگی لاڤرۆڤ کە بەسەردانێکی رەسمی گەیشتۆتە بەشە یۆنانیەکەی قوبروس لەگەڵ هاوتا قوبرسیەکەی یانیس کاسولیدیسدا کۆبۆیەوە و دواتر لە روونکردنەوەیەکیدا ئاماژەی بە پرسی خستنە خوارەوەی فڕۆکە جەنگیەکەی وڵاتەکەیدا کە ئاسمانی تورکیای بەزاندبوو ،لەوباریەوە رایگەیاند کە پەیوەندیەکانی نێوان رووسیا و تورکیا وەک پێشتری لێ نایەتەوە.
لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوە دا کە ئەو ناڵێت پێویستیە تورکیا بۆ لەمەودا چی بکات چونکە هەموو لایەک بەباشی لە دۆخەکە تێگەیشتوون.
لاڤرۆڤ رایگەیاند کە دوای رووداوەکە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا چاوشئۆغڵودا بەتەلەفۆن قسەیان لەگەڵ یەک کردووەو بیری هەموولایەکی هێنایەوە کە ناوبراو داوای چاوپێکەوتنی لێ کردووە ئەنجامی بدەن لە پەڕاوێزی کۆبوونەوەی دەزگەی هاریکاری و ئاسایشی ئەورووپا و لاڤرۆڤ رایگەیاند کە ئەوان لە کۆبوونەوە هەڵنایەن.
بڕیارە ٣-٤ ی ئەم مانگە لە بەلگرادی پایتەختی سربیا کۆبوونەوەی وەزیرانی دەزگەی هاریکاری و ئاسایشی ئەورووپا ببەسترێت.