دیاربەکر
بڕیارە جێگری سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان نوعمان کورتولمش لە کۆڕبەندی بەرزکردنەوە ئابووریی دیاربەکر بەشدار بێ, کۆڕبەندەکە لە ٢٦/١٠ بە ئامادەبوونی بازرگان و کەسایەتییە گەورەکانی شار بەڕێوە دەچێت, تێیدا پێشنیاز و تێبینییەکانیان لەو بارەیەوە دەخەنەڕوو.
بەرپرسی ئابووریی شارەکە لە پارتی داد و گەشەپێدان حوسەین جەنگیز بە ئەنادۆڵوی گوت: "خەریکی ئامادەکارییەکانین بۆ ڕێکخستنی کۆڕبەندەکە و زۆربەری کارەکانمان تەواو کردووە، بۆ ئەم مەبەستە سەردانی پارێزگاری دیاربەرکر موستەفا کراچ و سەرۆکی زانکۆی دیجلە ئایشەگوڵ ساراچمان کردووە, ئێمە لەپێناو بەرزکردنەوەی ئاستی ئابووریی شارەکە ھەموو ھەوڵێکی خۆمان دەدەین, لەگەڵ شارەزایان و کەسایەتییە گەورەکانی شارەکە کۆدەبینەوە و پێشنیازەکانیان بەھەند وەردەگرین, کار لەسەر وەبەرھێنانی نوێ و تەواوکردنی پرۆژە وەستاوەکان دەکەین."
ھەروەھا گوتی: "لە ھەموو ناوچەکانی دیکەشدا داد و گەشەپێدان ھاوشێوەی ئەم کۆڕبەندە ئەنجامدەدات و دواتر پوختەکانیان دەخرێتە بەردەستی سەرۆک وەزیران و ئەنجوومەنی وەزیران."