Emre Doğan,Rewa Mahmood Hasan
08 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2019
ئەنقەرە - AA
دوای ئەوەی یانەی گالاتەسەرای ١-٠ لە ئاکهیساری بردەوە، بوویە یەکەمی پاڵەوانێتی جامی سوپەری تورکیا.
گۆڵەکە لە خولەکی ٣٩دا لە لایەن یاریزان بەلهاندا کرا.
لە خولەکی ٤٨ی یاریەکەدا، یاریزان بژارناسۆن لە لای چەپەوە لە خاڵی لێدانی سزاوە تۆپەکەی بەبەرزی هەڵدا بۆ نزیکی گۆڵ و یاریزان بورهان ئەشەر بەسەر تۆپەکەی لێدا، بەڵام گۆڵپارێز موسلەرا بە قاچی مەترسییەکەی گەڕاندەوە.
لە خولەکی ٥٤دا، یاریزان ماریانۆ بەڕاستەوە لە ناوچەی سزاوە هەوڵی پاسی دا، بەڵام بێ ئەنجام بوو.
لە خولەکی ٨٠ دا لە ناوچەی سزاوە یاریزان بەلهاندا لە بەشی راستدا لێدانێکی خێرای ئەنجامدا، بەڵام گۆڵپارێز ئەو مەترسییەشی گەڕاندەوە.
لە خولەکی ٨٤دا، یاریزان قادر کەلەش لە چەپەوە لە ناوچەی سزاوە بەلێدانی سەر، لەکاتێکدا یاریزان ڤرساڤیجیج بەباشی بەرزبوویەوە، تۆپەکە زۆر بە نزیکی گۆڵەکەدا تێپەڕی.
لە خولەکی ٩٠دا، یاریزان بژار ناسۆن لە هێڵی کۆتاییەوە تۆپەکەی گەڕاندەوە بۆ ناوچەی سزا و یاریزان بەرتوغ بایار بەلێدانێک کێشای بە یاریزان ناگاتۆمۆدا و تۆپەکە چووە کۆرناڵەوە.
لە یاریەکەدا یانەی گالاتەسەرای ١-٠ بردیەوە.