Nazlı Yüzbaşıoğlu
17 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له‌و لووتكهیهی کە له باره‌ی سووریا به به‌شداریکردنی سەرکردەکانی توركیا، رووسیا و ئێران له ئه‌نقه‌ره سازكرا، به‌توندی جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر سه‌روه‌ری، یه‌كێتیی، سه‌ربه‌خۆیی، یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا و بنه‌ماكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هەروەها رێككه‌وتن كرا له‌سه‌ر لیستی لیژنه‌ی داڕشتنی ده‌ستوور.
له كاتێكدا سه‌رنجی هاوبه‌ش له لووتكه‌ی سێقۆڵی توركیا، رووسیا-ئێران‌دا كه له كۆشكی چانكایا به میوانداریکردنی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و به به‌شداریکردنی سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین به‌ڕێوه‌چوو بریتی بوو له سه‌روه‌ری سووریا و یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی له هه‌مان كاتدا رێككه‌وتن كرا له‌سه‌ر لیستی لیژنه‌ی داڕشتنی ده‌ستوور.
له‌و لووتكه‌یه‌دا سەرکردەی هه‌رسێ وڵاتە گهرهنتیكارهكه بۆجاری پێنجه‌م كۆبوونه‌وه و به‌توندی به‌ڵێندرا له‌سه‌ر سه‌روه‌ری، یه‌كێتیی، سه‌ربه‌خۆیی، یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا و بنه‌ماكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
سەرکردەكان هه‌روه‌ها سەرجەم ئەو ههوڵانەیان ره‌تكرده‌وه کە دەدرێن لە پێناو هێنانه‌ئارای هۆكارگه‌لێكی نوێ له‌ژێر ناوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له سووریادا.
له به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شدا جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و سه‌قامگیری سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاك له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن.
هاوكات سەرکردەكان ئیدانه‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكایان كرد سه‌باره‌ت به به‌رزاییه‌كانی جۆلانی داگیركراو كه پێشێلكارییه به‌رامبه‌ر یاسا نێوده‌وڵه‌تییەکان، هەروەها ئاشتیی و ئاسایشی ناوچه‌كه ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
ئه‌ردۆغان، روحانی و پوتین باوه‌ڕی خۆیان خسته‌ڕوو له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه رێگه‌چاره‌ی سه‌ربازیی چاره‌سه‌ری کێشەی سووریا ناكات و ته‌نها به پێشه‌نگیی سوورییه‌كان و میوانداریان و به رێگه‌ی سیاسیی كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كارئاسانی بۆ بكات ده‌توانرێت كۆتایی پێ بهێنرێت.
ئه‌و هه‌ڵوێستی هه‌رسێ سەرکردەكه كه له راگه‌یه‌ندراوه هاوبه‌شه‌كه‌دا خرایه‌ڕوو له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا ره‌نگیدایه‌وه كه له كۆتایی لووتكه‌كه‌دا سازكرا.

- ''ته‌واو هاوڕاین له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری سیاسیی''
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان گوتی: ''ته‌واو هاوڕاین له‌باره‌ی یه‌كێتیی سیاسیی سووریا، پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی، پاراستنی ئارامی و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسیی درێژخایه‌ن''.
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان دووپاتیكرده‌وه كه پێویسته به‌رپرسیارییەتی زیاتر لە ئه‌ستۆ بگرن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتیی له سووریادا و گوتی: ''له سه‌رده‌مێكداین کە پێویسته به‌رپرسیارییەتی زیاتر لە ئه‌ستۆ بگرین. زیندوو هێشتنه‌وه‌ی ئومێده‌كانی چاره‌سه‌ری سیاسیی په‌یوه‌سته به هه‌وڵه‌كانی ئێمه‌وه. له‌و باوه‌ڕه‌دام كه لووتكه‌ی ئه‌نقه‌ره هه‌ناسه‌یه‌كی نوێ ده‌به‌خشێت به قۆناغی ئاستانا''.
لای خۆیه‌وه سه‌ركۆماری ئێران، حەسەن روحانی باسی له‌وه كرد كه قه‌یرانی سووریا ته‌نها به رێگای سیاسیی چاره‌سه‌ر ده‌بێت و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش كرده‌وه كه چارهسهرکردنەكه به به‌شداریکردنی گه‌لی سووریا به‌جێبگه‌یه‌ندرێت.
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین دووپاتیكرده‌وه، قۆناغی ئاستانا كه رووسیا، توركیا و ئێران گهرهنتیكارن تیایدا كاریگه‌رترین میكانیزمه كه هاوكاری قۆناغی چاره‌سه‌رکردنی کێشەی سووریایه و گوتی: ''به هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كانمان سه‌قامگیری له خاكی سووریادا ده‌سته‌به‌ربوو و ئاستی توندوتیژی كه‌مبووه‌وه''.
- لیژنه‌ی داڕشتنی ده‌ستوور
دوای لووتكه‌كه، سەرکردەكان ئاماژه‌یان به‌وه كرد لیستی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌یان ئاماده كردووه كه به‌شداری دەکەن له لیژنه‌ی داڕشتنی ده‌ستووری سووریا.
سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی سه‌باره‌ت به لیژنه‌ی داڕشتنی ده‌ستوور له سووریا گوتی: ''هیوادارین هەرچی زووه دەست بەکارەکانیان بكه‌ن و دەستوور دابڕێژن".
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین رایگه‌یاند "دیپلۆماتەکانمان لە ئەنجامی کاری ورد لیسته‌كه‌یان پێکھێناوە و كاری پێویستیان له‌باره‌وه ئه‌نجامدا. لیسته‌كه‌ش پەسند کراوە".
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه بڕیاری گرنگ دراوه كه ئومێدی چاره‌سه‌ری سیاسیی له سووریا ده‌گه‌شێننه‌وه و گوتی: "كاره‌كانی لیژنه‌كه له جنێڤ به‌خێرایی ده‌ست پێ ده‌كات. ده‌توانم بڵێم ئاسته‌نگ نه‌ماوه".
- به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، ناوچه‌ی ئارام و گه‌ڕانه‌وه‌ی سوورییه‌كان
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر داهاتووی سووریا رێکخراوی یرۆریستیی په‌كه‌كه و یه‌په‌گه/په‌یه‌ده-ی درێژكراوهیهتی و گوتی: ''هه‌تا بوونی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده له‌و وڵاته‌دا درێژه‌ی هه‌بێت نه له سووریا ئارامیی به‌رقه‌رار ده‌بێت نه له ناوچهكهشماندا''.
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان دووپاتیكرده‌وه كه توركیا ره‌زامه‌ندی نیشان نادات له‌سه‌ر دروستكردنی پێكهاته‌یه‌كی تیرۆر به‌درێژایی سنوور و گوتی: "ئامانجی کۆتاییمان ئەوەیە کە بە دروستکردنی رێڕەوی ئاشتی لە باکووری سووریا رێگە بگرین لە دابەشبوونی ئەو وڵاتە".
سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "دەبێت ئیتر سەرقاڵی ئەوەبین کە سوورییەکان خوازیارن لە گەڕانەوە بە شێوەیەکی ئاسایش پارێزراو و ئارەزوومەندانە بۆ وڵاتەکەیان. هەوڵ دەدەین لەگەڵ رووسیا و ئێران و وڵاتانی دیکە ئەندام لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کاربکەین بۆ گەڕانەوەی ئەو سوورییانەی خوازیاری گەڕانەوەن بۆ وڵاتەکانیان".
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه وڵاتانی ناوچه‌كه به توركیایشه‌وه مافی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی خۆیان هه‌یه و هه‌رسێ وڵاتی گه‌ره‌نتیكار له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریادان.
پوتین باسی له‌وه كرد كه ره‌وشی ناوچه‌ی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ئیدلب، مایه‌ی نیگه‌رانییه و له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان و روحانی هاوڕان له‌سه‌ر هه‌نگاونان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیی له ئیدلب.
- هه‌ژموونی ئه‌مریكا له ئیدلب
سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئەمریکا له سووریا پشتگیری لە تیرۆریستان دەکات و هەوڵی دابەشکردنی سووریا دەدات و گوتی: "بوونی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له سووریا ناشرعییه، ده‌بێت هێزه‌كانی ئه‌مریكا چی زووه ناوچه‌كه جێ بهێڵن. رۆژهەڵاتی فورات له‌ژێر فەرمانڕەوای ئەمریکادایه و لەوێش تیرۆریستان هه‌ن".