Meltem Öztürk
08 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم:
- "لێره‌وه سڵاو ده‌نێرم بۆ ئه‌و دۆسته ئهورووپیانهمان كه پشتی په‌كه‌كه ده‌گرن، واز له‌سه‌رقاڵی بێنن به بابه‌تی یاسایی توركیاوه، قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر په‌كه‌كه و بازرگانانی مادده هۆشبه‌ره‌كان بكه‌ن كه گه‌نجان و داهاتووتان ژه‌هراوی ده‌كات".
- "خه‌باتی ئێمه له‌م وڵاته‌دا ته‌نیا بۆ خۆشگوزه‌رانی و ئاسایشی گه‌له‌كه‌مان نییه، به‌ڵكو له‌هه‌مان كاتدا خه‌باته بۆ داهاتووی ئێوه‌ش. ئامانجی سه‌ره‌كی مادده‌ی هۆشبه‌ر وڵاتانی ئه‌ورووپایه، گه‌نجانی وڵاتانی ئه‌ورووپایه".
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم رایگه‌یاند "لێره‌وه سڵاو ده‌نێرم بۆ ئه‌و دۆسته ئهورووپیانهمان كه پشتی په‌كه‌كه ده‌گرن، واز له‌سه‌رقاڵی بێنن به بابه‌تی یاسایی توركیاوه، قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر په‌كه‌كه و بازرگانانی مادده هۆشبه‌ره‌كان بكه‌ن كه گه‌نجان و داهاتووتان ژه‌هراوی ده‌كات، شتێك بڵێن. خه‌باتی ئێمه له‌م وڵاته‌دا ته‌نیا بۆ خۆشگوزه‌رانی و ئاسایشی گه‌له‌كه‌مان نییه، به‌ڵكو لەهه‌مان كاتدا خه‌باته بۆ داهاتووی ئێوه‌ش. ئامانجی سه‌ره‌كی مادده‌ی هۆشبه‌ر وڵاتانی ئه‌ورووپایه، گه‌نجانی وڵاتانی ئه‌ورووپایه".
له گوتارێكیدا كه له‌كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له په‌رله‌مانی توركیا پێشكه‌شی كرد، یڵدرم ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه ئه‌مڕۆ رۆژی شارسازی جیهانییه و، گوتی: "پاراستنی نه‌وه‌ی گه‌نجمان له نه‌ریته خراپه‌كان به ئه‌ركه له پیشینهییهكانمان ده‌بینین. ده‌مه‌وێت ئه‌وه وه‌بیربهێنمه‌وه كه په‌كه‌كه و رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تۆ، له‌سه‌ر جوگرافییهكهمان دوو ملیار دۆلار داهاتیان به‌ده‌ست هێناوه. لێره‌وه سڵاو ده‌نێرم بۆ ئه‌و دۆسته ئهورووپیانهمان كه پشتی په‌كه‌كه ده‌گرن، واز له‌سه‌رقاڵی بێنن به بابه‌تی یاسایی توركیاوه، قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر په‌كه‌كه و بازرگانانی مادده هۆشبه‌ره‌كان بكه‌ن كه گه‌نجان و داهاتووتان ژه‌هراوی ده‌كات، شتێك بڵێن. خه‌باتی ئێمه له‌م وڵاته‌دا ته‌نیا بۆ خۆشگوزه‌رانی و ئاسایشی گه‌له‌كه‌مان نییه، به‌ڵكو لەهه‌مان كاتدا خه‌باته بۆ داهاتووی ئێوه‌ش. ئامانجی سه‌ره‌كی مادده‌ی هۆشبه‌ر وڵاتانی ئه‌ورووپایه، گه‌نجانی وڵاتانی ئه‌ورووپایه. ئه‌وه‌ی له‌ئێوه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پشتیوانیكردن له تیرۆر و نازپێدانی نییه. به‌ڵكو ده‌نگ ههڵبرینه به‌رامبه‌ر ئه‌و تیرۆره‌ی داهاتووتان ره‌ش ده‌كات".