Kerem Kocalar
26 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2020
ئه‌لعه‌زیز- AA
دوردانه ئایدن و زولكوف ئایدن دوو هاوسه‌ری دانیشتووی پارێزگای ئه‌لعه‌زیزن و له شه‌وی بوومه‌له‌رزه‌كه‌دا له‌لایه‌ن گه‌نجێگی سوورییه‌وه رزگاركران.
ئاژانسی ئانادۆڵو توانی ئه‌و گه‌نجه سوورییه بدۆزێته‌وه كه ناوی مه‌حمود عوسمانه و خه‌ڵكی پارێزگای حهممایه.ناوبراو دوو ساڵ به‌ر له ئێستا له سووریاوه هاتووه‌ته توركیا و چووه‌ته شاری هاتای. پێش سێ مانگیش بۆ درێژه‌دان به خوێندنی زانكۆ هاتووه‌ته پارێزگای ئه‌لعه‌زیز.

مه‌حمود كه‌مێك پێش روودانی بوومه‌له‌رزه‌كه له شوێنی كاره‌كه‌ی هاتووه‌ته ده‌ره‌وه و له‌رێگادا بووه بۆ هۆڵی وه‌رزشی، كاتێك بوومه‌له‌رزه‌كه روویداوه چووه‌ته گه‌ڕه‌كی سورسورو كه ژماره‌یه‌كی زۆری خانووه‌كانی رووخاون.
مه‌حمود گوێی له ده‌نگی ژن و پیاوێك بووه كه له‌ژێر داروپهردووهكانهوه داوای یارمه‌تییان كردووه، دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌نجه‌كانی دیكه توانیویانه داروپهردووهكانیان له‌سه‌ر لاببەن، ئه‌و دوو هاوسهرهیان به زیندوویی رزگار كردووه.

ئه‌و گه‌نجه له كاتی رزگاركردنی دوردانه ئایدن و زولكوف ئایدندا ده‌ست و پێیەکانی برینداربوون، به‌ڵام ده‌ڵێت ئه‌م برینانه هیچ نین و گرنگ ئه‌وه‌یه توانیومه ئه‌وان رزگار بكه‌م.
خێزانی ئایدن دوای كۆتاییهاتنی چاره‌سه‌رییان له نه‌خۆشخانه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماڵه‌كه‌یان رووخابوو گه‌ڕانه‌وه گونده‌كه‌یان، ده‌یانویست ئه‌م گه‌نجه بدۆزنه‌وه و سوپاسی بكه‌ن، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌شیان ده‌زانی كه ناوی مه‌حموده.

ئه‌و گه‌نجه سووریه له‌گه‌ڵ ستافی ئاژانسی ئانادۆڵو سه‌ردانی گونده‌كه‌یانی كرد و له‌لایه‌ن دوو هاوسه‌ره‌كه و خانه‌واده‌كانیانه‌وه پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكرا.
دوردانه ئایدن به گریانه‌وه مه‌حمودی له ئامێز گرت و به "پاڵه‌وانه‌كه‌مان" بانگی كرد، كاتێكیش زانی دایكی و خانه‌واده‌كه‌ی له سووریا ده‌ژین، پێی گوت"هیچ خه‌مت نه‌بێت له‌مه‌ودوا من دایكى تۆم و به‌جێتناهێڵم".
دوردانه به‌ده‌م گریانه‌وه باسی له ساتی رزگاربوونیان كرد و گوتی "له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م له‌ژێر داروپه‌ردووی بیناكه‌دا گیرمان خواردبوو و هیچ ئومێدێكمان به رزگاربوون نه‌بوو. به‌ڵام كاتێك تیشكی مۆبایله‌كه‌ی مه‌حمودمان بینی داوای یارمه‌تیمان كرد. سه‌ره‌تا هاوسهرهكهمی رزگار كرد و دواتر من، له‌و كاته‌دا بینیم هه‌موو ده‌ستی خوێن بوو، به‌ڵام به منی ده‌گوت "داده ئاگاداربه پارچه شوشه‌ی لێیه بریندارنه‌بیت" دوای رزگاربوونمان به‌رده‌وام له هاوسه‌ره‌كه‌م ده‌پرسی ئه‌و كوڕه له كوێیه؟ هه‌مووان وایانده‌زانی باسی منداڵه‌كانی خۆم ده‌كه‌م، به‌ڵام من مه‌به‌ستم مه‌حمود بوو".