Abdullah Shukur
25 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2016
کۆجەیلی
لە چوارچێوەی گواستنەوەی ھێزی سەربازی تورکیا بۆ سەر سنووری سووریا، ژمارەیەکی زۆری بارھەڵگری گواستنەوەی زرێپۆشی سەربازیی لە شاری ئیستانبوڵەوە بەرێکەوتن و گەیشتنە کۆجەیلی.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە وەرگیراون، ١٠ بارھەڵگری گواستنەوەی زرێپۆشی سەربازیی و ھەشت زرێپۆشی بەرەنگاری لە شاری ئیستانبوڵەوە گەیشتە شارۆچکەی قەرەتەپەی سەر بە پارێزگای کۆجەیلی.
راشگەیەنرا کە ئەو زرێپۆشانە بە رێگەی ھیڵی ئاسنی بۆ سەر سنووری نێوان تورکیا و سووریا دەگواسترێنەوە.