06 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2021
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "ئەگەر پێشنیازی پارتەکانی دیکە بۆ ھەموارکردنەوەی دەستوور لەگەڵ ئەو پێشنیازەی خۆمان ئامادەمان کردووە یەکبخەین، ئەوا دەتوانین پێش کۆتایی ھاتنی ساڵ لە پەرلەمان بگەینە ئەنجام".
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە یەکەم کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا لە پەرلەمانی تورکیا لە ساڵی نوێی یاساداناندا، گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرکۆماری تورکیا لە گوتارەکەیدا خۆشحاڵی خۆی نیشان دا کە دوای نزیکەی دوو مانگ و نیو لە پشوو لەژێر چەتری پەرلەماندا لەگەڵ پەرلەمانتاراندایە و گوتی: "بەڕاستی لە سەردەمی یاسادانانی رابردوودا زۆر کارتان کرد، چالاکی زۆر گرنگتان ئەنجام دا. لە نزیکەوە چاودێری ئەو کارانەم کرد کە لە ھاویندا لەگەڵ رێکخستنەکانماندا لە شارەکانتاندا بە ئەنجامتان گەیاند، پشتیوان بە خوا لەو باوەڕەدام کە لەمەودواش بە ھەمان ھەوڵدان لە پەرلەمان و شارەکانتاندا درێژە بە رێبازەکەتان دەدەن".
رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە پێنجەمین ساڵی یاسادانانی ٢٧ھەمین سەردەمی پەرلەمان زۆر بەرھەمدارتر دەبێت و گوتی: "لەئێستاوە سوپاسی یەک بە یەکتان دەکەم بۆ ئەو ھاوکاریانەی بۆ ئەنجوومەنی گشتیی، کۆمیسیۆن و کاری فراکسیۆنەکە پێشکەشی دەکەن".
سەرکۆماری تورکیا باسی لەوە کرد کە پەرلەمان خەباتی نەتەوەیی بەرەو سەرکەوتن بردووە و رایگەیاند "پەرلەمان کۆمارەکەمانی دامەزراندووە، وڵاتەکەمانی کردە وڵاتێکی خاوەن فرە پارتی سیاسیی. دوای ھەر سەردەمێکی کودەتا دووبارە ئیرادەی نەتەوەیی گێڕاوەتەوە. بووەتە پشتیوانی ھەڵمەتەکانی گەشەپێدانی دیموکراتی و ئابووریی، سیستمی نوێی بەڕێوەبردنی بۆ بنیاتناین، پەرلەمانەکەمان کە بەردی بناغەی ئەو پردی یموکراسی و گەشەپێدانەیە لە رابردووەوە تا ئێستا دروستمان کردووە، بە سیفەتی دامەزرێنەر و شۆڕشگێڕ ھەم دەستکەوتەکانمان دەپارێزێت ھەمیش ئاسۆکانمان رووناک دەکاتەوە، پشتیوان بەخوا ئەم پەرلەمانە شەرەفمەندی جێبەجێکردنی یەکەمین دەستووری تورکیای دەبێت کە لەلایەن نوێنەرانی ئیرادە نیشتمانیەوە کراوە. ئێمە دەیخەینە کارنامەی وڵاتەوە، بەڕاستی دڵسۆزین لە پێشنیازەکەمان بۆ ئامادەکردنی یەکەم دەستووری مەدەنی وڵاتەکەمان. وەک ئاک پارتی و ھاوپەیمانی جمھور ئامادەکاریەکانی خۆمان دەکەین. چاوەڕوانین پارتەکانی دیکەی پەرلەمان لە کورترین ماوەدا ئامادەکاریەکانی خۆیان لەگەڵ رای گشتییدا بەش بکەن".
رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "بەڵێن بە گەلەکەمان دەدەین بۆ رێگایەکی نوێ کە دەستەبەری ئەوە بکات لە ھەموو ھەلومەرجێکدا لە دوای ٢٠٢٣ لەژێر رۆشنایی ئامانجی گەورە و بەھێزی تورکیادا ئاسانتر و خێراتر بەرەو پێش بچین".