Sangar Hamad Azeez
20 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
گوته‌بێژی ئاك پارتی عومه‌ر چه‌لیك لەبارەی كوشتنی خاشقچی گوتی: "هه‌رچی روویدابێت توركیا روونی ده‌كاته‌وه. هیچ كه‌س گومانی له‌مه نه‌بێت. لە ئێستادا کەس تۆمەتبار ناکەین بەڵام رازیش نابین هیچ شتێک پەردەپۆش بکرێت".
چەلیک کە بەمەبەستی بەشداریکردن لە مەراسیمی کردنەوەی فۆتۆ گالەری پەیامنێری فۆتۆ ئاراگولەر سەردانی گۆڕەپانی گاڵاتەسەرای کرد سەربارەت بە بابەتی کوشتنی رۆژنامەنووسی سعوودی و کارمەندی واشنتۆن پۆست جەمال خاشقچی بۆ رۆژنامەنووسان دوا.
چه‌لیك گوتی: "ئێمه لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆمان به‌ڕێوه ده‌به‌ین. روونكردنه‌وه‌ی ئه‌مه وه‌ك قه‌رزی نامووسمان وایه. هه‌موو تواناكانمان به‌كارده‌هێنین و ئه‌م بابه‌ته روونده‌كه‌ینه‌وه. ئیراده‌ی سه‌ركۆمارمان به‌م جۆره‌یه".
ئەو گوتەبێژە زیاتر لەسەر بابەتەکە دوا و گوتی: "رووداوێكی زۆر ترسناكه. رووداوێكه توڕه‌یی هه‌موو مرۆڤایه‌تی لێكه‌وتۆته‌وه. هه‌موو كه‌س له جیهان به گرنگی زۆره‌وه چاودێری ئه‌مه ده‌كات. ئه‌وه‌ی پێویسته ستایشی بكرێت به‌ڕێوه‌چوونی دۆسیه‌كه‌یه به وردی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و داواكاری كۆماری توركه‌وه".