Enes Kaplan
23 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2019
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی ئاک پارتی عومەر چەلیک لەبارەی رێککەوتنامەی تورکیا لەگەڵ لیبیا گوتی: "تورکیا، بەم شێوەیە ئەم دیوارەی رووخان کە لە دەریای ناوەڕاست چنرابوو".
عومەر چەلیک لەکاتی بەردەوامی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی ناوەندی ئاک پارتی لە ناوەندی گشتی ئەو پارتە بە سەرۆکایەتی سەرکۆمار و سەرۆکی گشتی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان، لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا.
چەلیک لەبارەی ھاتنی پەنابەران گوتی: "دیسان زانیاری ھاتنی لێشاوێکی دیکەی پەنابەران دێت لە ئیدلبەوە. لێرە بەدواوە تورکیا بە تەنھا خۆی ناتوانێت پێشوازی لە لێشاوی پەنابەران بکات".
چەلیک گوتیشی: "زۆر بە روونی دەیڵێین کە لەئێستا بەدواوە پرسی پەنابەران لە تورکیا زیاتر دەبێتە پرسی ھاوپەیمانییەکانمان".
گوتەبێژی ئاک پارتی عومەر چەلیک، لەبارەی بڕیاری داواکاری گشتیی سعوودیە لەسەر تاوانی کوشتنی خاشقچی گوتی: " بڕیارێکی دڵنیاکەرەوە نییە، بە داخەوە ئەو بريارە دەرچوو کە نیگەرانییەکانمانی ھێنایەدی".
عومەر چەلیک ھەر لەمبارەیەوە گوتیشی: "چاوەڕوانی بڕیارێکمان دەکرد بە گوێرەی گوفتارەکانی ناو راپۆرتەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان بوایە. بریارێکە کە بە شەفافی بەڕێوەنەچووە، لە تاریکیدا بەڕێوەچووە".
چەلیک راشیگەیاند : "داواکاری دادگاییەکی شەفاف و رێزدار دەکەین. دەبێت لە ئیستانبوڵدا داگایی بکرێنەوە لە ژێر چاودێری رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان وپێوەرەکانی دادگایی باڵا".
چەلیک لەبارەی ناکۆکییەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست گوتی: "جارێکی دیکە لە رێگەی دیپلۆماتی و یاساوە وەڵامی ئەوانەمان دایەوە کە لە رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا بەرژەوەندییەکانی تورکیا بەھیچ دەزانن و کار لە دژی دەکەن. ئەوانەشی لەمە تێناگەن ئەوە ھێزی دەریایی قارەمانمان لە دەریای ناوەڕاست ئاڵاکەیان (ئاڵای تورکیا) نیشان دەدەن".
گوتەبێژی ئاک پارتی عومەر چەلیک لەبارەی هێرشەكانى سەر ئيدلب رایگەیاند: "لەم دواییانەدا بە چڕی رێککەتنامەی سوچی پێشێڵ دەکرێ کە لە نێوان سەرکۆمارمان و پوتین دەربارەی ئیدلب واژوو کرابوو. پێویستە رێککەوتنەكە بپارێزرێت" .