Mazın Asad
30 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2016
ئادانا - AA
ئاگرەکەی بەشە ناوخۆییەکەی قوتابیان لە شارۆچکەی ئالاداغی سەر پارێزگای ئادانا کوژێندرایەوە و لە ئێستادا دەست بە چالاکی گەڕان لە نێو بیناکە کرا.
بەپێی زانیارییەکان، بە ھۆکارێکی نەزانراو ئاگر لە بەشە ناوخۆیی رێکخراوی ھاوکاری کچە قوتابیانی دواناوەندی لە شارۆچکەی ئالاداغ کەوتەوە کە لە سێ نھۆم پێکدێت.
ئاماژە کراوە کە ئاگرەکە لە پڕێکدا تەشەنەی سەند و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەش سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن. ھەندێک لە قۆتابیانیش بەھۆی دووکەڵی ئاگرەکەوە کاریگەییان لەسەر دروستبووە و ھەندێکیشیان لەکاتی ھەڵاتنیان کەوتوونە و بریندار بوون.
لە ئەنجامی ھەوڵی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە توانرا ئاگرەکە بکوژێندرێتەوە.
پارێزگاری ئادانا مەحموود دەمیرتاش لەوبارەیەوە لە لێدوانێکی بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند کە تا ئێستا ١٢ تەرمیان دۆزیوەتەوە و ٢٢ برینداری رووداوەکە رەوانەی نەخۆشخانە کراون.