نیویۆرک
سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردن و بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو کەمال ئۆزتورک لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ کردنەوەی ئۆفێسی ئاژانسی ئانادۆڵو لە نیویۆرک، چاوی بە نوێنەرانی ئاژانسە یەکەمە جیھانیەکانی وەک رۆیتەرز، گێتی، ئیمەیجی، AP، لەو وڵاتە کەوت.
سەرەتا ئۆزتورک سەردانی ئۆفیسی ئاژانسی APی کرد و لەگەڵ نوێنەری ئاژانسەکە گاری پروتت پەیوەندییە دووقوڵیەکانیان تاوتوێ کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا پروتت باسی لە گرنگی ئاژانسی ئانادۆڵو کردو گوتی: "لە نزیکەوە چاودێریی کارەکانی AA دەکەم. بوونی ئێرە بۆ کاری ئەوان شوێنێکی نایابە."
کەمال ئۆزتورک لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا لە وێستگەی پێشانگای فۆتۆگرافیی ئاژانسی ئیمەیجی وەستا، لەوێ ئۆزتورک لەگەڵ نوێنەری ئاژانسی ئیمەیجی جۆنسھان کێلین کۆبوویەوە، کێلین و ئۆزتورک باسیان لە گرنگیی رێکەوتنی نێوان ھەردوو ئاژانس کرد لەبارەی بڵاوکردنەوەی فۆتۆی ئاژانسەکانیان.
کێلێن لە دیدارەکەی لەگەڵ ئۆزتورک ئاماژەی بەرۆڵی AA کرد لە بواری وێنەی فۆتۆگراف و گوتی: "دوای ئیمزاکردنی رێکەوتنەکەمان لەگەڵ AA، فۆتۆگرافی سەرنجڕاکێشمان پێگەیشتوە، کارێکی زۆر باش دەکەن."
دوای دیدارەکەی لەگەڵ ئیمەیجی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو و شاندی یاوەری سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاژانسی رۆیتەرزیان کرد. ئۆزتورک چاوی بە بەڕێوەبەری پەخشی رۆیتەرز ستیڤ ئادلەر کەوت.
ئۆزتورک و ئادلەر باسیان لە کاری ھاوبەشی ھەردوولا کرد، بەتایبەتی بەھێزیی ئاژانسی ئانادۆڵو لە وڵاتانی بەلقان و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست باسی لێوە کرا.