دیاربەکر
عەلی جان ئابەدین ئۆغڵو سەرۆکی ژووی ھونەرمەندان و بازاری دیاربەکر بۆ پەیامنێری AA گوتی: "سەردان و پەیامەکانی بارزانی و ئەردۆغان و شڤان پەروەر کاریگەریی گرنگیان لەسەر پرۆسەی ئاشتی ھەیە و مێژوویەکی پڕ بایەخە بۆ تورکیا."
ئەردۆغان لەقسەکانیدا بانگەوازی بۆ ھاتنە خوارەوە لەشاخ و بەتاڵبوونی زیندانەکان کرد، ئەمە گوتەیەکی گرنگە کە ئەردۆغان باسی لێوە دەکات.
ئابەدین ئۆغڵو گوتی: "ئەردۆغان بەم سەردانەی ئومێدی چارەسەری ئاشتی بەرز کردەوە، سەردانەکەی دیاربەکر پرۆسەی چارەسەر بەرەوپێش دەبات، گفتوگۆکان و دیدارەکان بوونە مایەی کەمکردنەوەی گوللەکان، پێشوازیکردنی ئەردۆغان لەلایەن سەرۆک شارەوانی دیاربەکر و پەرلەمانتارانی بەدەپە و سەردانی ئەردۆغان بۆ شارەوانی دیاربەکر و بەشداربوونی لەیلا زانا لە رێوڕەسمی مارەکردنەکە، سەردانەکەی بایەخدار تر کرد."
سەرجەم نەتەوەکان و لایەنەکان گرنگی بەسەردانەکە دەدەن
د. حوسێن شێخانلی ئۆغڵو مامۆستانی زانکۆی دیجلە و توێژەر لە سەنتەری لێکۆڵینەوەی ئاشتیی نێودەوڵەتی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست گوتی: "سەردانەکەی دیاربەکر بوویە مایەی ھەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی تازە لە مێژووی تورکیا."
خەڵکی دیاربەکر پشتیوانییان لە سەردانەکە کرد، بوونی ژمارەیەکی زۆر رێوڕەسمی کردنەوەی پرۆژەی بەکۆمەڵ یەکێک بوو لە ھۆکارە گرنگەکانی ئەو پشتیوانیکردنەکە.
شێخانلی ئۆغڵو گوتی: "ئاماژەپێدان و خواستی ١٩٢٠ لەلایەن ئەردۆغانەوە زۆر گرنگ بوو، چونکە داواکاری کوردان بۆ ١٩٢٠ دەگەڕێتەوە، ساڵی ١٩٢٠ کورد و تورک رێکەوتنیان ساز کرد بۆ ئازادکردنی وڵات، بۆ لەمەودوا ھیچ لایەنێک بەئاسانی ناتوانێت پەنا بباتە بەر چەک، لەسایەی سەردانەکە دادەوڵەت و گەل ئاشت بوونەوە، ئەمەش تەنھا بۆ کورد گرنگ نییە، بەڵکو بۆ ھەموو نەتەوە جیاوازەکان گرنگی خۆی ھەیە."
گەشتەکە سەرەتایەکە بۆ سەردەمێکی تازە
ھاشم ھاشمی پەرلەمانتاری پێشوو سەرۆکی شارەوانی جیزرە گوتی: "سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ دیاربەکر ھەنگاوێکی گرنگ دەبێت بۆ پرۆسەی ئاشتی، سەردانەکە کۆتایی ھێنانە بە مقۆمقۆکانی کۆتایھاتنی پرۆسەی ئاشتی، ھەروەھا پرۆسەی ئاشتی نوێکردوە."
سەردانەکەی بارزانی و دیدارەکانی لەگەڵ سەرۆکوەزیران تەنھا گرێدراو نییە بەچارەسەرکردنی پرۆسەی ئاشتی، بەڵکو مەسەلەکانی ھەرێمی نێوان تورکیا و وڵاتی تر گفتوگۆی لەسەر کراوە.
ھاشمی گوتی: "ئەردۆغان خاوەنی کاریزمایەکی گرنگە لە بۆسنەوە بۆ رۆژھەڵاتی ناوین و ئەم سەردانە رۆڵی ئەردۆغانی بەھێزتر کرد، ناوی بارزانی کاریگەریەکی پتەوی لەنێوان کوردی تورکیا و زۆرینەی وڵاتانی جیھان ھەیە، لەگەڵ چارەسەرکردنی پرسی کورد، سەردانەکە کاریگەری لەسەر چارەسەری پرسی رۆژھەڵاتی ناوین دەبێت."
راجی بیلیجی سەرۆکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە دیاربەکر سەردانەکەی ئەردۆغانی بۆ دیاربەکر بە ئەرێنی لەقەڵەمدا.
بیلیجی گوتی: "زیاتر لە پاکێجی دیموکراتیزاسیۆن بە قسەکانی سەرۆکوەزیران دڵخۆش بووین ، دەتوانێ لەسەر بەڵێنەکەی خۆی بۆ چارەسەرکردنی پرۆسەکە بەردەوام بێت، ئەمەش وادەکات جیاوازی لە نێوان سەرۆکوەزیران و سەرۆکانی تردا ھەبێت ، بیلیجی ئاماژەی بەوەشدا کە قسەکانی ئەردۆغان ئاسایی نین."
گوتیشی: "پەیامەکانی بارزانی لە دیاربەکر جێگای بایەخ بوو، ئومێدەوارم گوتەکانی ببێتە مایەی ھەنگاوی ئەرێنی بۆ پرسەکە."