ئیدر
بە مەبەستی چاككردنەوەی دۆخی كەمبوونەوەی ژمارەی ئاسكەكان لە چیای ئاگری، كە لە ژێر مەترسی لەناوچووندان، 51 ئاسك لە شاری عەنتاب بەخێوكران و دواتر بۆ گونجاندنیان بە كەشوھەوا و سروشتی ناوچەکە، بۆ شاری ئیدر گوازرانەوە.
لە ئیدر، ئاسکەکان لە لایەن پسپۆڕانەوە لە ماوەی مانگێكی پڕۆسەی گونجاندنیاندا، بە سیستمی كامێرای چاودێری بەدواداچوونیان بۆكرا.
لە ئێستاشدا بڕیاردراوە لەسەر ئەوەی ئاسکەکان ئامادەن بۆ ئەوەی لە چیای ئاگری بە شێوەیەکی سروشتی و سەربەخۆ بژین.
بڕیارە سبەی ئاسکەکان بگوازرێنەوە بۆ چیای ئاگری، کە ماوەی 84 ئاسکی تیادا نەبینراوە.