باتمان
حوسێن یڵماز جێگری سەرۆکی ھودا پار (HÜDA PAR) رایگەیاند "ئەم روداوە بۆ نەھێشتنی پارتەکەمانە، بەداخەوە ئاسایشی باتمان لەم بابەتەدا سەرکەوتوو نەبوو. تەمەڵی کرد. بڕوای بە لایەنگرانی بەدەپە/پەکەکە و بە بەشایەتحالی درۆزن کرد و ئەندامێکمانی دەستگیر کرد. تەنیا روونکردنەوەی شایەتحاڵی درۆزنەکە لەئارادایە، جگە لەمە بەڵگەیەکیان نییە. ئەمەش داوێکە بۆ ئێمە نراوەتەوە. ئێمەیش بۆ سەلماندنی راستیەکان چی لە دەستمان بێ دەکەین."
جێگری سەرۆکی ھودا پار ھەروەھا گوتی "ئێمە ئەم ھەڵوێستەی ئاسایش سەرکۆنە دەکەین، زوڵم و ناھەقی و بێدادییەکە کراوە، بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی راستەقینەی ئەو ھێرشە با بەدەپە و ھودا پار لیژنەیەک پێکبێنن، با ئەوان ئەو کارە بکەن نەک دەوڵەت. دەیانەوێ خەڵکەکەمان بەگژ یەکتر بکەن. ئەم دەستگیرکردنە بۆ ئەمەیە".
لە ٢ تشرینی دووەمی ٢٠١٣ لە گەرەکی پەترۆڵی باتمان ھێرشێکی چەکداری رووی دا و لەئەنجامدا ئۆزجان تەمەل کوژرابوو و مەرت کاسار و شوکران ئاکگون بریندار بوون. لە دوای رووداوەکەدا کەسێک بە ناوی ڤ.گ دەستگیر کرا.