Abdullah Shukur
11 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2017
ئیستانبوڵ
ئەنجامدەری کردەوە تیرۆریستییەکەی ئۆرتاکۆی شاری ئیستانبوڵ، عەبدولقادر ماشاریپۆڤ دەستبەسەر کرا.
لە دوای وەرگرتنی ئیفادەکەی، ماشاریپۆڤ بە مەبەستی دەستگیرکردنی ھێنرایە دادگای ئیستانبوڵ.
دادگا بە تاوانی "ھەوڵدان بۆ تێکدانی شیرازەی کۆمەڵایەتی" و "ئەندامێتی لە رێکخراوی تیرۆریستی چەکدار" و " کوشتنی چەند کەسێک بە ئەنقەست" و " ھەڵگرتنی چەک" بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ دەرکرد.