کارس
(ئیسماعیل کوچوک) لە شارۆچکەی (ساری قامیش) ی سەر بە (کارس) جۆرە ھەنگوینێک بەرھەم دێنێ، ھاوئاستە لەگەڵ ھەنگوینی (ئانزەر)ی بەناوبانگ.
کوچوک رایگەیاند ھەنگوینەکە لە تاقیگەدا پشکنینی بۆ کراوە، بەگوێرەی ئەنجامی تاقیگە ئەو ھەنگوینە لەڕووی کوالێتییەوە ھیچ جیاوازییەکی لەگەڵ ھەنگوینی (ئانزەر) نییە.
کوچوک گوتی "دوو ھەزار و پێنج سەد لانەھەنگی لەبارم لە مەودایەکی فراوانی گوڵزاردا بۆ ھەنگەکان ئامادە کردووە. بەپێی تۆمارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی دارستان لە (ساری قامیش) کێڵگە ھەنگییەکەی من ٦٥٠ جۆر گوڵی لەخۆ گرتووە، لەکاتێکدا ئەو کێڵگەیەی ھەنگوینی (ئانزەر)ی لێ بەرھەم دەھێنرێ، خاوەن ٤٥٠ تا ٥٠٠ جۆر گوڵە".
بەپێی ئەو پشکنینانەی لەلایەن تاقیگەکانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرووبوومی کشتوکاڵیی (ساری قامیش)ەوە بۆ کێڵگەو بەرھەمەکانی ئیسماعیل کوچوک کراون، ھەنگوینی ساری قامیش لە چەند خاڵێکدا کوالێتیی لە (ئانزەر)یش باشترە.
کوچوک لەبارەی بەخێوکردنی ساختەوە گوتی " ئێمە گرامێکیش شەکر بە ھەنگەکان نادەین. بەرھەمەکانمان سروشتی و بێ خەوشن. لەبەر ئەوەشە بەرھەمی خۆمان لەگەڵ ھیچ بەرھەمێکی دیکە بەراورد ناکەین".
ئێستا یەک کیلۆ ھەنگوینی (ساری قامیش) بە (١٠٠ تا ١٢٥) لیرەی تورکی دەفرۆشرێ.