ئەنقەرە
سەرۆک وەزیرانی تورکیا (رەجەب تەیب ئەردۆغان) لە کۆبوونەوەی پارتەکەی خۆی پارتی داد و گەشەپێکدان لە ئەنقەرە ھەڵسەنگاندنی بۆ پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا کرد و گوتی " ئێمە زۆر بە ھەستیاریەوە ئەو پرۆسەسە دەپارێزین، ھەرچەندە پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان بەرپرسیارەتی خۆیان جێبەجێناکەن و بە توندی و ناشرینی ھێرش دەکەنە سەر پرۆسەی ئاشتی، بەڵام ئێمە ھەوڵی بەردەوامی پرۆسەی ئاشتی و پاراستنی ئەم بەھارە دەدەین"
لە بەردەوامی قسەکانیدا ئەردۆغان گوتی " ھەرکەسێک ھەوڵی خەرابکردنی ئەو پرۆسەیە بدات، دەبێتە تاوانبارێکی گەورە، داوا لە پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان دەکەم لە ناوچەکە سیاسەت بکەن و شەڕ بۆ دیموکراسی بکەن، نەک وەک پارتیەک تەنیا ناویان ھەبێ"