11 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2017
ئیستانبوڵ – AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکوەزیران، بینالی یڵدرم سەردانی ئارامگای شەهیدانی ١٥ی تەمووزیان لە گەڕەکی ئەدرینەکاپی ناوچەی فاتیحی شاری ئیستانبوڵ کرد.
سەرەتا سەرۆکوەزیران، بینالی یڵدرم گەیشتە ئارامگای شەهیدانی ١٥ی تەمووز لە ئەدرینەکاپی.
یڵدرم سڵاوی لەو هاووڵاتییانە کرد کە هاتبوونە سەر گۆڕی شەهیدان و دیاری بەسەر منداڵاندا دابەش کرد.
دواتر یڵدرم لە دەروازەی ئارامگاکە پێشوازی کرد لە سەرکۆمار، رەجەب تەیب ئەردۆغان.
لە پێشوازییەکەدا، هەریەک لە وەزیری خێزان و کاروباری کۆمەڵایەتی، فاتمە بەتول سایان و گوتەبێژ و جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، ماهیر ئوناڵ و جێگری سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، هەیاتی یازیجی و پارێزگاری ئیستانبوڵ، وەسیپ شاهین و فەرماندەیی سوپای یەک، جەنەڕاڵ موسا ئاڤسەڤەر و سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ، قادر تۆپباش ئامادە بوون.
سەرکۆمار ئەردۆغان، سەرۆکوەزیران یڵدرم و شاندی یاوەری دواتر چوونە ناو ئارامگای شەهیدان.
بە هۆی سەردانەکەوە لە بەیانی ئەمڕۆوە رێوشوێنی ئەمنی توندوتۆڵ گیراونەتە بەر.
ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییان بۆ بەڕێزەوە یادکردنەوەی شەهیدان دروشمی "شەهیدان نامرن، نیشتیمان دابەش نابێت"یان دەگوتەوە.